riklam

پێش جه‌ژن مووچه‌ی سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران دابه‌شده‌كرێت

ئابوری 10:40 AM - 2018-08-15
.

.

سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو كۆتایی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایاری سه‌رجه‌م مووچه‌ خۆران ده‌هێنرێت.

ئه‌مڕۆ 15-8-2018، سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ 16-8-2018، مووچه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌رمانبه‌راو مووچه‌خۆرانه‌ دابه‌شده‌كرێت كه‌ تائێستا مووچه‌ی مانگی ئایاریان وه‌رنه‌گرتووه‌.

راشیگه‌یاند:  ئه‌مڕۆش دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆو ده‌زگای ئاسایش و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دابه‌شده‌كرێت.

 ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد له‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو، مووچه‌ی خانه‌نشینانی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی دابه‌شده‌كرێت و كۆتایی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایار ده‌هێنرێت.

PUKmedia تایبه‌ت  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket