riklam

به‌ریتانیا گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی خۆی له‌ ئێران ڕاگرت

جیهان 10:19 AM - 2018-08-15
.

.

كۆمپانیای " كركوس" به‌ریتانی پرۆژه‌ 570 ملیۆن دۆلاره‌كه‌ی خۆی له‌ ئێران ڕاگرت.

بڕیار بوو كه‌ كۆمپانیای " كركوس" به‌ریتانی وێستگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی خۆر به‌ بڕی 570 ملیۆن دۆلار ڕاگرت پاش ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی كرد كه‌ هه‌ركۆمپانیا و وڵاتێك مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئێران بكات سزا ده‌درێت.

ئه‌و كۆمپانیایه‌ بڕیار بوو وێستگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی خۆر( 600) مێگاواتی بۆ ئێران دروستبكات كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه‌ ته‌واو بوایه‌ ئه‌وه‌ ئێران بووه‌ خاوه‌نی شه‌شه‌مین وێستگه‌ی وه‌زی خۆر له‌ جیهاندا.

ساڵی پار گرێبه‌ستێك به‌ بڕی 570 ملیۆن دۆلار بۆ دروستكردنی ئه‌و وێستگه‌یه‌ له‌نێوان وه‌زاره‌تی كاره‌بای ئێران و كۆمپانیای " كركوس" ئیمزا كرابوو كه‌ له‌ئێستادا پاش هه‌ڕه‌شه‌كانی تره‌مپ سه‌باره‌ت به‌ قورستركردنی سزاكان له‌دژی ئێران، ئه‌و كۆمپانیایه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ بڕیاریانداوه‌ هه‌موو چالاكییه‌كانی خۆی له‌و پڕۆژه‌دا ڕابگرن و له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری دۆخه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

PUKmedia
سه‌رچاوه‌/ بی بی سی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket