riklam

چوار هاوپه‌یمانی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت رێككه‌وتن

عیراق 10:30 PM - 2018-08-14
.

.

هه‌ریه‌ك له‌هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كانی نه‌سرو سائروون و حیكمه‌ و وه‌ته‌نیه‌ رێكه‌وتن بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ.

 

نسار ره‌بیعی ئه‌ندامی تیمی رێكه‌وتنی هاوپه‌یمانی سائروون رایگه‌یاندوه‌:" هه‌ریه‌ك له‌ هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كانی "نه‌سر، سائروون، حیكمه‌، وه‌ته‌نیه‌" رێكه‌وتن له‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و به‌ندو خاڵانه‌ی كه‌ بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی و ئیداره‌دانی كابینه‌ی نوێ گرنگ و پێویسته‌، و هاوكات راگه‌یاندنی كاندیدی كوتله‌كه‌یان له‌كاتی یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عیراق".

 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو، ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی پێده‌درێت، له‌دانانی كه‌سانی بێ لایه‌ن و به‌تواناو سه‌ربه‌خۆ، دور له‌حزبی".

 

هه‌روه‌ها رێكه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ حكومه‌تێكی شه‌فاف و بێ لایه‌ن بێت و دوور بێت له‌نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی.

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket