شاره‌زوور.. ژنێكی 121 ساڵان بۆ PUKmedia ده‌دوێت
هەمەرەنگ 10:27 PM - 2018-08-14.
به به‌ته‌مه‌نترین مرۆڤی ناوچه‌كه هه‌ژمارده‌كرێت
له شاره‌زوور ژنێك ته‌مه‌نی رێیپێداوه زیاتر له 200 نه‌وه‌ی خۆی ببینێت به‌جۆرێك پێنج نه‌وه به‌دوای یه‌كدا بینیوه‌و خۆیشی به به‌ته‌مه‌نترین مرۆڤ داده‌نرێت له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عیراق، به وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌شی به‌هۆی زۆری ته‌مه‌نییه‌وه به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی بڕاوه، چونكه باوه‌ڕیان نه‌بووه كه ئه‌م ژنه ته‌مه‌نی زیاتر له سه‌ده‌یه‌ك بێت، به‌ڵام هێشتا هه‌ر مابێت.
سه‌لما عبدالقادر، له دایكبووی ساڵی 1/7/1897 ه‌و تائێستا ته‌مه‌نی زیاتر له 121 ساڵ ده‌بێت، زۆری ته‌مه‌نی رێگرنه‌بووه له راپه‌ڕاندنی كاره‌كانی و رۆژانه پێنج فه‌رزه نوێژ و ته‌نانه‌ت سونه‌ته‌كانیشی به به‌ردوامی ئه‌نجامده‌دات، ئێستا سه‌لما دانیشتووی هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه‌یه له‌ناوه‌ندی قه‌زای شاره‌زوور.
هاوكات له‌مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زاندا به‌رده‌وام ڕۆژوه فه‌رزه‌كان و سونه‌ته‌كانیشی گرتووه‌و به وته‌ی كوڕه‌زاكانی به‌رده‌وام زكرو یادی خودا ده‌كات و دوعا بۆ منداڵه‌كانی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره ئاگای لێیان بێت، شه‌وانه‌ش شه‌ونوێژ ئه‌نجام ده‌دات.
به‌شێك له هاووڵاتیان له‌وانه‌یه نه‌توانن كه ئه‌و كارانه‌ی ئه‌م ژنه ئه‌نجامی ده‌دات ئه‌نجامی بده‌ن به له‌شێكی ساغیشه‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای به‌سه‌ربردنی زیاتر له‌سه‌ده‌یه‌ك ئه‌و به‌رده‌وامه له به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانی.
وه‌ك خۆشی بۆ PUKmedia دوا تائێستا سه‌ردانی پزیشكی نه‌كردوه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی زیاتره له 121 ساڵه، خاتوو سه‌لما به‌هۆی هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نییه‌وه نه‌یتوانیوه حه‌ج بكات، به‌ڵام كوڕه‌كانی حه‌جیان بۆ كڕیوه‌و له‌ئێستادا باشتره بڵێین نه‌نه سه‌لما حاجییه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كوڕ‌و كوڕه‌زاكانی نه‌نه سه‌لما ویستویانه به‌شی دابه‌شكردنی خۆراك ئاگادار بكه‌نه‌وه كه هێشتا نه‌نه سه‌لما ماوه، به‌ڵام لای ئه‌وان مردوه‌و به‌شه خۆراكه‌كه‌یان بڕیوه.
سه‌ره‌ڕای به‌سه‌ر ته‌مه‌نێكی زۆر، به‌ڵام تا ئێستا حاجی سه‌لما توانای هه‌ڵسوكه‌وتكردنی هه‌یه و پێویستی به نه‌وه‌كانی نیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ماوه‌ی زیاتر له 15 ساڵه لای كوڕه‌زایه‌كی ده‌مێنێته‌وه‌و ئه‌و خواردنانه‌ی كه ده‌یخوات جیاواز نیه له‌خواردنه‌كانی تر هه‌ر شتێك هه‌بێت ده‌یخوات.
نه‌نه سه‌لما به‌هۆی هه‌ڵكشان و به سه‌ربردنی ته‌مه‌نێكی زۆر توانای بیستنی كه‌مبوه‌ته‌وه به جۆرێك ده‌بێت به ده‌نگی به‌رز قسه‌ی بۆ بكه‌یت، تا لێت تێبگات.
له كۆتاییشدا بۆ PUKmedia نه‌نه سه‌لما، هیوای خواست ته‌مه‌نی سایته‌كه‌مان وه‌ك ته‌مه‌نی ئه‌و درێژبێت و چه‌ند نه‌وه‌یه‌ك په‌روه‌رده بكات، هه‌روه‌ها له یه‌زدانیش پاڕایه‌وه كه له‌شی هه‌موو لایه‌ك ساغ بێت به ته‌مه‌نی درێژه‌وه.
PUKmedia ئا / محه‌مه‌د عه‌بدول ره‌حمان / شاره‌زوور
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19