riklam

سه‌رۆك كۆمار رۆژی سه‌ربه‌خۆیی كۆماری هیند پیرۆز ده‌كات

عیراق 07:37 PM - 2018-08-14
.

.

ئه‌مڕۆ 14-8-2018 د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی فه‌خامه‌تی رام ناس كۆڤیند سه‌رۆكی هیند كردووه‌ به‌ بۆنه‌ی ساڵڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی كۆماری هینده‌وه‌، تیایدا ئومێدی گه‌لی عیراقی ده‌ربڕیوه‌ بۆ پێشكه‌وتن و تاوسه‌ندنی گه‌لی كۆماری هیندی دۆست، ئه‌مه‌ش ده‌قی بروسكه‌كه‌یه‌:

فه‌خامـه‌تی سه‌رۆك رام ناس كۆڤیندی به‌ڕێز
سه‌رۆك كۆماری هیند
سڵاوێكی گه‌رم
خۆم به‌ به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم به‌بۆنه‌ی رۆژی سه‌ربه‌خۆیی كۆماری هینده‌وه‌ گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی فه‌خامه‌تتان بكه‌م و داوای له‌شساغی بۆ ئێوه‌و پێشكه‌وتن و تاوسه‌ندن بۆ گه‌لی هیندی دۆست ده‌كه‌م، ئه‌م بۆنه‌یه‌ به‌ ده‌رفه‌ت ده‌زانم تا پێزانینی قوڵی گه‌ل و حكومه‌تمان ده‌رببڕین بۆ رۆڵی حكومه‌تی هیند له‌ پشتیوانیكردنی عیراق و گه‌له‌كه‌ی.
هاوكات په‌رۆشیمان دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ به‌رده‌وامی هاریكاری هاوبه‌شی بنیاتنه‌ر له‌ هه‌موو بواره‌كاندا به‌وجۆره‌ی له‌ خزمه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵاتی دۆستماندا بێت.
فه‌خامه‌تی سه‌رۆك داوای سه‌ركه‌وتنی هه‌میشه‌ییتان بۆ ده‌كه‌م بۆ گه‌لی هیندی دۆستیش پێشكه‌وتن و تاوسه‌ندنی زیاتر.

له‌گه‌ڵ رێزی بێ ئه‌ندازه‌ماندا

فوئاد مه‌عسوم
سه‌رۆك كۆماری عیراق

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket