PUKmedia دانپێدانانی چه‌ند تیرۆرستێك بڵاوده‌كاته‌وه
ریپۆرتاژ 07:17 PM - 2018-08-14.
دوای ئاشكراكردنی پیلانی تیرۆرستانی داعش، بۆ تێكدانی ئاسایشی هه‌رێم و ده‌ستگیركردنی چه‌ندین تیرۆرستی نێوگروپ و شانه‌نه‌نستوه‌كانیان، له سلێمانی ، گه‌رمیان له ساڵی2017 ، 2018 ، شكستپێهێنانی مه‌رامه‌كانی تیرۆرستان له سنوری په‌ڵكانه‌و غه‌ره‌و قۆری چای و حه‌مرین.
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، پلانی بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی تیرۆرستان گۆڕی ، چه‌ندین تیمی هاوبه‌ش پێكهێنرا، بۆ چاودێریكردن و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری وردتر، له‌سه‌ر چه‌كدارانی داعش له سنوره‌كه، پاش به‌رچاورونبون، له جموجۆڵه‌كانیان ، به‌هاوكاری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به‌رده‌وام زانیاری كۆده‌كرایه‌وه ، دوای ده‌ستكه‌وتنی زانیاری دروست، له‌سه‌ر پیلانی تیرۆرستان، به بڕیاری ( سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان ( ئاسایشی كه‌لار ، كفری ، سه‌رقه‌ڵا، جه‌باره ، ده‌ربه‌ندیخان ،خورماتوو ) ناوچه‌ی گه‌رمیان، به‌درێژایی سنوری زینانه تا كفری و كه‌لارو ده‌ربه‌ندیخان خرایه ژێر چاودێری وردی ئه‌منی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی به‌شی ئۆپراسیۆن راسپێردرا، بۆ هاوكاریكردنی ئاسایشی گه‌رمیان، پاش ره‌زامه‌ندی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه به‌رنامه‌ی روبه‌روبونه‌وه‌ی تیرۆرستان ، خرایه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه ، ئۆپراسیۆنی ده‌سگیركردنی ئه‌ندامانی شانه نستوه‌كانی داعش ، چه‌ندین چه‌كداری داعش له كاتی دزه‌كردنیان بۆ خاكی هه‌رێم ده‌ستگیركران ،پیلانێكی دیكه‌ی تیرۆرستان بۆ تێكدانی ئارامی هه‌رێم شكستیپێهێنرا.
له سه‌ره‌تای جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆرستان، هێزه‌كانی ئاسایش له رۆژی (29/4/2018 ) تۆمه‌تبار ( م . م ) كه له ره‌گه‌زی كورده له ناوچه‌ی په‌ڵكانه‌و دوڕاجی ده‌سگیرده‌كه‌ن ،كه هاوكاری چه‌كدارانی داعشی كردبوو ، له‌سنوری په‌ڵكانه‌و حه‌مرین و چه‌ندینجار مه‌وادی خۆراكی و سوته‌مه‌نی بۆ بردون و جه‌ند جارێكیش پاره‌یان پێداوه تا پێداویستیه‌كانیانان بۆ دابینبكه‌ن.
هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان، به‌رده‌وام بوون ، له چاودێريكردنی سنوره‌كه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان چڕتركرده‌وه، له رۆژی 20/5/2018 توانرا هه‌ردوو تیرۆرست ( محه‌مه‌د فه‌تحی ناسراو به ئه‌بو جاسم كه پله‌ی ئه‌میری هه‌بووه له‌گه‌ڵ ، فه‌یسه‌ڵ غازی ناسراو به ئه‌بو غازی ) له قه‌زای كفری ، به ناسنامه‌ی ساخته‌وه ، ده‌سگیربكه‌ن ، كه له سنوریپه‌ڵكانه، غه‌ره ، دزه‌یانكردبووه هه‌رێمی كوردستان و پیلانیان هه‌بوو خۆیان بگه‌ینه سلێمانی ، به‌هاوكاری جه‌ند تیرۆرستێك، له شانه‌نستوه‌كانیان كه‌دواتر ئه‌و تیرۆرستانه‌ش ده‌ستگیركران ....
سیڤی تیرۆرست ( محه‌مه‌د فه‌تحی )
ناسراوه به ( ئه‌بو جاسم ) له ساڵی 1967 له سلێمان به‌گ له دایك بووه
ساڵی 2014 په‌یوه‌ندی به تیرۆرستانی داعشه‌وه ده‌كات
پله‌ی ئه‌میری هه‌بووه دوو كوڕیشی له‌ناو داعش بون و كوژراون
ٍئه‌ندامی ( بیت و مالی ) بووه له حه‌ویجه
به‌شداری جه‌ندین شه‌ڕیكردوه‌و به‌شداربوه له شه‌هیدكردنی خه‌ڵكی بێ‌تاوان
دوای رزگاركردنی حه‌ویجه روده‌كه‌نه سنوری په‌ڵكانه‌و حه‌مرین
پیلانیان هه‌بووه له‌گه‌ڵ چه‌كدارێكی هاوه‌ڵی بێنه سلێمانی
له رۆژی 20/5/2018 له‌كاتی به‌ڕێكه‌وتنیان بۆ سلێمانی له‌كفری ده‌سگیرده‌كرێت.
دانپێدانانی تیرۆرست 2..
سیڤی تیرۆرست ( فه‌یسه‌ڵ غازی )
ناسراوه به ( ئه‌بو غازی ) له‌ساڵی 1997 له سلێمان به‌گ له دیك بووه
له‌ساڵی 2014 په‌یوه‌ندی به تیرۆرستانی داعشه‌وه كردوه
چه‌كداری شه‌ڕكه‌ری داعش بووه له حه‌ویجه و به‌شداری چه‌ندین شه‌ڕی كردوه
به‌شداربوه له شه‌هیدكردنی خه‌ڵكی بێ‌تاوان و ئه‌ندامانی هێزه‌كانی عێراق
پاش رزگاركردنی حه‌ویجه هه‌ڵهاتوه بۆ سنوری غه‌ره له حه‌مرین
پیلانیان هه‌بوه له‌گه‌ڵ گه‌وره تیررۆرست (محه‌مه‌د فه‌تحی ) بێنه سلێمانی
له رۆژی 20/5/2018 له‌كاتی به‌ڕێكه‌وتنیان بۆ سلێمانی له‌كفری ده‌سگیرده‌كرێن.
ئه‌و تیرۆرستانه‌ی له شانه‌نستوه‌كانی داعش بون له هه‌رێم و هاوكاریان بوو ده‌سگیركراون
دانپێدانانی تیرۆرست 3...
پاش ده‌ستگیركردنی ئه‌م دوو گه‌وره تیرۆرسته ، چه‌كدارانی داعش ، له ناوچه‌ی په‌ڵكانه ، دوڕاجی ، غه‌ره ، نزیكی كفری ، جموجۆڵیان زۆرترده‌كه‌ن و هێزی زیاتر له ناوچه‌كه كۆده‌كه‌نه‌وه.
ئاسایشی گه‌رمیانیش ، به‌رچاو رونده‌بیت ، به‌بڕیاری ( سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ) ته‌وای هێزه‌كانی ئاسایشی گه‌رمیان ، ده‌خرێنه حاڵه‌تی ئاماده‌باشی ، ناوچه‌كه‌ش ده‌خرێته ژێر چاودێری ورده‌وه ، له كاتی به‌ڕێكه‌وتنی كاروانێكی چه‌كدارانی داعش له
( گڵابات ) له ناحییه‌ی جه‌باره ، له رۆژی 31 / 5 / 2018 ، چوار چه‌كداری تیرۆرستی داعش ، به‌هاوكاری جه‌ند كه‌سێك ده‌سگیرده‌كرێن ، كه پێكهاتبوون ، له هه‌ریه‌ك له گه‌وره تیرۆرستان ( ئه‌بو مریه‌م ، دكتۆر هانی ، زوبیر ، ئه‌بو یاسین )كه ئۆتۆمبێلێكی بۆمب رێژكراو چه‌ندین ماده‌ی ته‌قه‌مه‌نی و پشتێنه‌ی بۆمب رێژكراو چه‌ندین پارچه چه‌ك و كامێرای وێنه‌گرتنیان پێبووه .
سیڤی تیرۆرست ( مه‌حمود عه‌واد )
ناسراو به ئه‌بو مریه‌م له ساڵی 1987 له قه‌ره‌ته‌په له دایك بووه
له ساڵی 2014 په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه ده‌كات و ئه‌میری ئیداری بووه له په‌ڵكانه‌و حه‌مرین
له موسڵ ، حه‌ویجه ،حه‌مرین ، قه‌ره‌ته‌په ، به‌شداری جه‌ندین شه‌ڕیكردوه
سه‌رپه‌رشتیاری ئاماده‌كردن و گواستنه‌وه‌ی چه‌كدارانی خۆكوژ و ئۆتۆمبێلی بۆمب رێژكراو بووه
سه‌رپه‌رشتی جموجۆلی چه‌كدارانی داعشی له ناوچه‌ی په‌ڵكانه‌و غه‌ره‌و حه‌مرین كردوه
یه‌كێك بووه له تیرۆرسته مه‌ترسیداره‌كان
له 31 / 5/2018 له سنوری جه‌باره ئۆتۆمبێل و پشتێنه‌ی بۆمب رێژكراویان پێبووه له‌گه‌ڵ 3 چه‌كداری دیكه ده‌سگیرده‌كرێن
دانپێدانانی تیرۆرست 4 ...
سیڤی تیرۆرست ( وسام سوڵتان )
ناسراوه به دكتۆر هانی ، ئه‌بو ماریا ، ئه‌بو زه‌كریا ، له ساڵی 1991 له قه‌ره‌ته‌په له دایك بووه
له ساڵی 2014 په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه ده‌كات
له سوریا ، موسڵ ،كه‌ركوك ، حه‌ویجه ، حه‌مرین ، سه‌عدیه ، تیماری چه‌كدارانی داعشی كردوه به‌شداری جه‌ندین شه‌ڕیشی كردوه
دكتۆر هانی یه‌كێك بووه له تیرۆرسته مه‌ترسیداره‌كان
سه‌رپه‌رشتیاری تیمی ته‌ندروستی داعش بووه له حه‌ویجه‌و حه‌مرین
له 31 / 5/2018 له سنوری جه‌باره ئۆتۆمبێل و پشتێنه‌ی بۆمب رێژكراویان پێبووه له‌گه‌ڵ 3 چه‌كداری دیكه ده‌سگیرده‌كرێن
دانپێدانانی تیرۆرست 5...
سیڤی تیرۆرست ( زوبێر ئیسماعیل نامیق )
ناسراوه به زوبێر له ساڵی 1998 له سلێمان به‌گ له دایك بووه
له ساڵی 2014 په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه ده‌كات
به‌شداری جه‌ندین شه‌ڕیكردوه له حه‌ویجه‌و حه‌مرین
به‌رپرسی وه‌رشه‌ی داعش بووه له حه‌ویجه
دوای رزگاركردنی حه‌ویجه چۆته ناوچه‌ی په‌ڵكانه‌و حه‌مرین
له 31 / 5/2018 له سنوری جه‌باره ئۆتۆمبێل و پشتێنه‌ی بۆمب رێژكراویان پێبووه له‌گه‌ڵ 3 چه‌كداری دیكه ده‌سگیرده‌كرێن
دانپێدانانی تیرۆرست 6...
سیڤی تیرۆرست ( ته‌ها عه‌تیه )
ناسراوه به ئه‌بو یاسین له ساڵی 1980 له قه‌ره‌ته‌په له دایك بووه
ساڵی 2014 په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه ده‌كات
به‌شداریكردوه له ته‌قاندنه‌وه‌ی بنكه‌ی ئاسایشی كۆكز له كوڵه‌جۆ
به‌شداری چه‌ندین شه‌ڕوكرده‌وه‌ی تیرۆستی و دانانی عه‌بوه ناسفه ی كردوه
له 31 / 5/2018 له سنوری جه‌باره ئۆتۆمبێل و پشتێنه‌ی بۆمب رێژكراویان پێبووه له‌گه‌ڵ 3 چه‌كداری دیكه ده‌سگیرده‌كرێن
دانپێدانانی تیرۆرست 7...
دوای ده‌سگیركردنی ئه‌م چوار گه‌وره تیرۆرسته، هێزه‌كانی ئاسایشی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌رمیان
به‌رده‌وام بوون و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان فراوانتر كرد، به‌هاوكاری به‌شی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی ، جه‌ند كه‌سێكی دیكه ده‌سگیر ده‌كه‌ن كه هاوكاری تیرۆرستانی داعشیان كردوه له شاروشارۆچكه‌كانی هه‌رێم ، له رۆژی (20/6/2018 ) تیرۆرست ( ئیبراهیم عه‌بدوڵا ) كه چه‌كداری داعش بووه هاتبووه سنوری ده‌ربه‌ندیخان ده‌ستگیرده‌كرێت .
سیڤی تیرۆرست ( ئیبراهیم عه‌بدوڵا )
له ساڵی 2014 په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه ده‌كات
چه‌كداری داعش بووه له سنوری حه‌مرین و به‌شداری جه‌ندین شه‌ڕیكردوه
به‌شدار بووه له شه‌هیدكردنی خه‌ڵكی بێ‌تاوان و دانانی جه‌ندین عه‌بوه ناسیفه
وه‌ك هاوڵاتی ئاسایی خۆی ناساندوه و هاتۆته قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان
دوای چاودێریكردن له رۆژی (20/6/2018 ) له ده‌ربه‌ندیخانده‌سگیركرا
دانپێدانانی تیرۆرست 8...
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان به‌هاوكاری ئاسایشی سلێمانی به‌رده‌وام بوون له به‌دواداچوون ، لێكۆڵینه‌وه‌كانیان چڕتركرده‌وه و ژماره‌یه‌ك تیرۆرستی دیكه‌شیان ده‌سگیركرد كه پیلانیان هه‌بوو ئارامی له هه‌رێم تێك بده‌ن و له ئێستاشدا له‌به‌ر سه‌لامه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌كان ناسنامه‌كانیان به نهێنی هێڵراونه‌ته‌وه له داهاتوو زانیاری زیاتر بۆ رایگشتی ئاشكراده‌كه‌ین.....
هه‌ر له‌میانی به‌دواداچونه‌كاندا زانیاری به‌ده‌ستهات له‌سه‌ر بوونی ئۆتۆمبێلێكی پڕچه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له ناوشاری ده‌ربه‌ندیخان ،به‌بڕیاری سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم و ره‌زامه‌ندی دادوه‌ر ،تیمه‌كانی ئاسایش كاره‌كانیان چڕتركرده‌وه‌و دوای چاودێریكردن ، شه‌وی ( 11 له‌سه‌ر 12 /8 /2018 ) كه‌وتنه ناو بۆسه‌ی هێزه‌كانی ئاسایشی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه ، ده‌سگیرا به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌دا و دواتریش كۆگایه‌كی گه‌وره‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ئاشكرا كرا دوو تۆمه‌تباریش ده‌سگیركرا و به‌هاوكاری به‌شی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی ده‌سكرا به كۆنتڕۆڵكردنی كۆگاكه‌و ده‌سگیرا به‌سه‌ر زیاتر له ( 2000 ) دوو هه‌زار گوله هاوه‌ن ، ( 2 ) دوو بیكه‌یسی ،
( 14 ) چوارده كڵاشینكۆف ، ( 126 ) سه‌دوبیست وشه‌ش لوغمی شه‌خسی ، ( 20 ) بیست كیلۆ تی ئێن تی ، ( 5 ) پێنج هاوه‌ن ، جه‌ند جۆرێك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی تر كه ته‌وای ئه‌م دۆسیه له لێكۆڵینه‌وه‌دایه...
ئاشكراكردنی پلانی تیرۆرستان ، بۆ تێكدانی ئارامی هه‌رێم و ژیانی خه‌ڵك و ده‌ستگیركردنی جه‌ندین گه‌وره تیرۆرست و چه‌كداری داعش ، كه پله‌ی ئه‌میریان هه‌بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی شانه‌نه‌نستوه‌كانیان ، له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان ( ئاسایشی كه‌لار ، كفری ، سه‌رقه‌ڵا، جه‌باره ، ده‌ربه‌ندیخان ،خورماتوو ) به‌هاوكاری به‌شی ئۆپراسیۆنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی ) له كاتێكدایه ، له ئێستادا ته‌واوی به‌ڕێوه‌به‌راییه‌تیه‌كانی سه‌ر به‌ده‌زگامان ، به‌رده‌وامن له چاودێریكردنی بارودۆخی هه‌رێم ، به شه‌ونوخونی ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی دڵسۆز، كه شه‌و و رۆژیان خستۆته سه‌ر یه‌ك ، جه‌ندین شانه‌ی نه‌نستوی داعشیان ئاشكراكردوه‌و ژماره‌یه‌ك تیرۆرستی دیكه‌ی داعش له شاره‌كانی هه‌رێم ده‌ستگیركراون ، كه له خۆڕێكخستن و ئاماده‌كاری بوون، بۆ جێبه‌جێكردنی جه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆرستی ، كه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به به‌ڵگه‌وه زانیاریه‌كان بۆ رایگشتی هه‌رێم ئاشكرا ده‌كه‌ین .
جارێكی دیكه‌ش ، سوپاسی بێپایانمان بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك، كه به‌رده‌وام هاوكارمان له پاراستنی ئارامی هه‌رێم و سه‌روماڵی هاوڵاتیان ، به‌ڵێنیش دوپات ئه‌كه‌ینه‌وه ، هه‌موو هه‌وڵێكمان، دابینكردنی ئاسایش و ئارامی بێت و به گیانمان هه‌رێمه‌كه‌مان بپارێزین.
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
PUKmedia ئاماده‌كردنی/ كوردۆ عه‌لی
راپۆرتێكی ڤیدیۆیی ده‌رباره‌ی چۆنێتی ده‌ستگیركردنی چه‌ند تیرۆرستێك
هەواڵی زیاتر
-
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
09:50 PM - 2024-04-22
ئەمانەش ببینە
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
سەرۆک بافڵ: پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین
02:17 PM - 2024-04-22
فراکسیۆنی یەکێتی داوای چارەسەری پرسی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە سەردانەکەی ئەردۆغان دەکات
11:02 AM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22 -
دارا خەیلانی: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا
کوردستان 08:40 PM - 2024-04-22 -
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
کوردستان 05:20 PM - 2024-04-22 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچیدوایی عەلی شامار پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین
ی ن ک 05:15 PM - 2024-04-22 -
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
عیراق 03:19 PM - 2024-04-22 -
سەرۆک بافڵ: پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین
کوردستان 02:17 PM - 2024-04-22