riklam

سیستانی پشتیوانی هه‌رێمی به‌سڕه‌ ده‌كات؟

عیراق 06:07 PM - 2018-08-14
.

.

وه‌زێرێكی پێشووی عیراق هه‌ڵوێستی مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای شیعه‌كان له‌سه‌ر پێكهێنانی هه‌رێمی به‌سڕه‌ ئاشكرا ده‌كات. 

 

وائل عه‌بدولله‌تیف وه‌زیرو ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عیراق، رایگه‌یاندوه‌:" له‌ساڵی 2005 دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستوری عیراق جه‌ختده‌كاته‌وه‌ كه‌ پارێزگایه‌ك یان زیاتر مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ داوای هه‌رێم بوونی خۆی بكات، بۆیه‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانیش له‌پارێزگای به‌سڕه‌ له‌ساڵی 2008بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پڕۆژه‌یه‌كیان نوسیه‌وه‌".

 

رونیشكرده‌وه‌:" دوای گرتنه‌ به‌ری چه‌ندین هه‌وڵی جیاجیا، دواجار پڕۆژه‌كه‌م برده‌ لای سه‌عید عه‌لی سیستانی و بۆ ماوه‌ی دوو سه‌عات تاوتوێمان كرد، ته‌نها یه‌ك وه‌ڵامی هه‌بوو، ووتی:" ئه‌و پرسه‌ جێبێڵن بۆ خه‌ڵك". 

 

جه‌ختیكرده‌وه‌:" دواتر به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو مزگه‌وت و حوسێنیه‌كان ئاشكرایان كرد كه‌ پێكێهنانی هه‌رێمی به‌سڕه‌ پێویست نیه‌". 

 

PUKmedia  ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket