riklam

كۆمپانیای فەیسبوك گەنجێكی كورد خەڵات دەكات

تەکنەلۆجیا 05:52 PM - 2018-08-14
.

.

  گەنجێكی شاری ناحیەی دێرەلوك سەر بەقەزای ئامێدی لەلایەن كۆمپانیای فەیسبووكەوە خەڵات دەكرێت.

  نیهاد رێكانی ئەو گەنجەی كە خەَڵاتكراوە بە PUKmedia ی راگەیاند:  چەند رۆژێك پێش ئێستا كۆمپانیای فەیسبووك كێشەیەكی لە لینكەكەیدا هەبوو، بە جۆرێك هەركەسێك ئەو لینكەی بكردایەتەوە راستەوخۆ دادەخرایەوەو دوای هەوڵ و ماندووبونێكی زۆر توانیم ئەو كێشەیە چارەسەر بكەم، دواتر پەیوەندیم كرد بە كۆمپانیای فەیسبووكەوە و پێم راگەیاند، دەتوانم كێشەكەتان چارەسەر بكەم ئەوانیش داوایانكرد بە ڤیدیۆ شێوازی چارەسەركردنەكەیان بۆ بنێرم.

وتیشی: دواتر كۆمپانیای فەیسبووك منی ئاگاداركردەوە كە لەسەر چارەسەركردنی ئەو كێشەیە خەڵاتت دەكەین بە بڕی 500 دۆلار و لە چەند رۆژی داهاتوودا بەدەستت دەگات.

سەرەڕای چارەسەركردنی ئەو كێشەیەی فەیسبووك نیهاد 100 ماڵپەر و پەیجی گروپی تیرۆریستی داعشی لەناوبردووە.

  PUKmedia  عەمار میرداڤی _ دهۆك

 

45567798078.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket