riklam

ئاگادارییه‌ك له‌ بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی ژنان و منداڵانی سلێمانیه‌وه‌

ژنان‌ 05:30 PM - 2018-08-14
.

.

بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی ژنان و منداڵانی سلێمانی، بەبۆنەی ھاتنی جەژنی قوربان ئاگادارییەک ئاڕاستەی کەسوکاری سزارداوان و راگیراوانی چاکسازیەکەیان دەکات.

لە ئاگاداریەکدا بۆ کەسوکاری سزادراوان و نەجەوانان، بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی ژنان و منداڵانی سلێمانی، رایگەیاندووە کە لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا سەردانیکردنی سزادراوانیان قەدەغەیە.

ئاماژە بەوەش کراوە کە لە رۆژی دووەمی جەژنەوە سەردانیکردنی ھۆبەی ژنان دەبێت و لە رۆژی سێیەمیش سەردانیکردنی ھۆبەی لاوە تازە پێگەیشتوان و ھۆبەی منداڵان و راگیراوانی خانەی تێبینی دەبێت.

ئەوەش ھاتووە کە لە رۆژانی دوایی سەردانیکردنی چاکسازی ژنان و نەجەوانان لە سەعات 9:00ی بەیانی تاوەکو 12:00ی نیوەڕۆ دەبێت.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket