شاره‌زوور.. گروپی گه‌شه‌پێدانی كشتوكاڵ ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كات
ریپۆرتاژ 05:15 PM - 2018-08-14.
چه‌ند گه‌نجێكی قه‌زای شاره‌زور گروپێكی كشتوكاڵیان دروستكردوه به ناوی (گروپی گه‌شه‌پێدانی كشتوكاڵ) كه زۆربه‌ی پێكهاته‌ی گروپه‌كه‌ش ده‌رچووی به‌شی كشتوكاڵ و له ڕه‌گه‌زی (مێ) شن.
ده‌شتی شاره‌زوور به‌ناوچه‌یه‌كی به‌پیتی كشتوكاڵی ناسراوه، به‌ڵام ئاوڕنه‌دراوه‌ته‌وه له جوتیاران و ناوچه‌كه‌ش، كه پێده‌چێت داهاتی كشتوكاڵی شاره‌زور ببێته ڕزگار كه‌ری هه‌رێمی كوردستان له قه‌یرانی دارایی.
دوای دروستبونی ئه‌م گروپه كشتوكاڵییه جوتیارێكی نمونه‌یی قه‌زای شاره‌زوور به‌ناوی "هه‌ڵكه‌وتی لاله ئه‌نوه‌ر " بڕی 10 دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی له‌گوندی دسكه‌ره‌ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی زه‌ڕایه‌ن (وارماوا) پێیان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی كاری تێدا بكه‌ن بۆ خۆیان.
بیلال هه‌ڵه‌بجه‌ی، سه‌رپه‌رشتیاری گروپی په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵ له لێدوانێكیدا به PUkmedia ی ڕاگه‌یاند: "دروستبونی ئه‌م گروپه به ئامانجی فێروبونی ئه‌ندامه‌كانه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانێكی ئه‌كادیمیان لێده‌رچێت و له لایه‌كی تریشه‌وه دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كاره له داهاتوودا له ڕێگای كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت به كشتوكاڵ".
وتیشی: "هاوكات هۆشیار كردنه‌وه‌ی تاكه به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی به‌رهه‌مه خۆماڵیه‌كان، چونكه تا ڕاده‌یه‌ك به‌رهه‌می ناوخۆ گرنگی پێ نادرێت زۆر له‌لایه‌ن هاووڵاتیان ".
گروپی په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵ 14 ئه‌ندامن و وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، "جیاوازی زۆر له‌نێوان ئێمه و جوتیاران هه‌یه، چونكه ئێمه به‌زانستی خوێندومانه و به‌كرداری ماوه ئه‌نجامی بده‌ین ".
بێریڤان ئه‌حمه‌د، سێیه‌م ساڵیه‌تی به‌شی كشتوكاڵ و ئه‌ندامی گروپی په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵیشه له باره‌ی جیاوازیان له‌گه‌ڵ جوتیاری ئاسایی به PUKmediaی وت، "جیاوازیه‌كه‌مان ئه‌وه‌یه كه ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یكه‌ین به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه‌ن و ته‌ندروستانه‌یه هه‌ر وه‌ك ده‌زانین كه‌رتی كشتوكاڵی به‌هۆی به‌كارهێنانی له لایه‌ن كه‌سی ناشاره‌زاو ناپسپۆڕه‌وه زیانی زۆری به‌ركه‌وتوه ".
وتیشی، "له‌ڕوی ته‌ندروستیشه‌وه به‌رهه‌می نا ته‌ندروست خراوه‌ته بازاڕه‌وه به‌هۆی ناشاره‌زابون له چۆنیه‌تی پێگه‌یاندنی به‌رهه‌مه‌كان و پێدانی چه‌نده‌ها ده‌رمانی زیان به‌خش ".
له ئێستادا ئه‌م گه‌نجانه بڕی 7 حه‌وت دۆنمی ئه‌و زه‌ویه‌ی كه‌پێیان درابوو كردویانه به‌جۆره‌كانی كاڵه‌ك و كوله‌كه و خه‌یار و هیتریش و به‌رده‌وامیش 5 سه‌عات پێنجی سه‌ر له‌به‌یانی بۆ 4 چواری ئێواره دێنه‌سه‌ر كێڵگه‌كه و كاری تێداده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مێكی باشیان هه‌بێت و له بازاڕدا ساغبكرێنه‌وه.
هه‌ر وڵاتێكی ئه‌م جیهانه تایبه‌ت مه‌ندییه‌كی خۆی هه‌یه هه‌رێمی كوردستان كانزای سروشتی و ده‌شتێكی نایابی كشتوكاڵی هه‌یه و ده‌یان ڕوه‌كی جیاواز كه ته‌نها له‌م خاكه ده‌ڕوێت بۆ ده‌رمان به‌كاردێت، به‌ڵام ئاوڕنه‌دانه‌وه ڵێیان به‌شێكی جوتیارانی ساردكردوه‌ته‌وه‌و پیشه‌كانیان گۆڕیوه.
PUKmedia محه‌مه‌د عه‌بدول ره‌حمان / شاره‌زوور
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24