riklam

به‌ بڕیارێك هاورده‌ی جگه‌ری مریشك قه‌ده‌غه‌كرا

ئابوری 05:00 PM - 2018-08-14
.

.

ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران له‌راگه‌یه‌نراوێكدا هاورده‌كردنی جگه‌ری مریشك له‌و مه‌رزه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌كردو داوا له‌بازرگانه‌كانیش ده‌كات پابه‌ندی بڕیاره‌كه‌ بن.

ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌..
ئاگاداری سه‌رجه‌م بازرگانان و خاوه‌ن كۆمپانیایه‌كانی سنوری ده‌ورازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌سه‌ر بڕیاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سامانی ئاژه‌ڵ و ڤێتێرنه‌ری كه‌ هاورده‌كردنی جگه‌ری مریشك له‌سه‌رجه‌م وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت له‌پێناو رێگری له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی له‌ وه‌رزی گه‌رماداو بڕیاره‌كه‌ له‌ 1-8-2018  جێبه‌جێده‌كرێت.

راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی
كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket