riklam

دابه‌زینی به‌های لیره‌ ده‌روازه‌ی ئیبراھیم خه‌لیل لاواز ده‌كات

ئابوری 03:48 PM - 2018-08-14
.

.

دوای كه‌مبوونه‌وه‌ی نڕخی لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو، وایكردوه‌ به‌شێكی شوفێرانی وڵاتی توركیا، كه‌ له‌رێگه‌ی ده‌روازه‌ی ئیبراھیم خه‌لیله‌وه‌وه‌ كاری بازرگانیان ده‌كرد تا نرخی لیره‌ی توركی نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ باری ئاسایی خۆی واز له‌ كاره‌كه‌یان بهێنن .

خالید محه‌مه‌د كه‌ شوفێرێكی ئۆتۆمبێلی بارھه‌ڵگره‌و هاتوچۆده‌كات له‌نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان بۆ PUKmedia وتی: ئه‌گه‌ر دابه‌زنی نرخی لیره‌ی توری به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستای به‌رده‌وامبێت، ناتوانین هاتوچۆ بكه‌ین، چونكه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌مان ده‌ستناكه‌وێته‌وه‌ كه‌ خه‌رجی ده‌كه‌ین، بۆیه‌ به‌ناچری ده‌بێت تا لیره‌ به‌رزده‌بێته‌وه‌ كاره‌كانمان رابگرین.

ھاوكات موراد عه‌لی شوفێرێكی تره‌و ھه‌مان ئیش ده‌كات  ئه‌ویش بۆ PUKmedia  وتی: ئیتر هاتوچۆ ناكه‌م، چونكه‌ داه‌زینی نرخی لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی ئیشی ئێمه‌ی لاواز كردوه‌و ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌ هاتوچۆدا خه‌رجی ده‌كه‌ین په‌یدای ناكه‌ینه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia رۆژانه‌ زیاتر له‌ 2000 ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر له‌ ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیله‌وه‌ هاتوچۆی نێوان وڵاتی توركیا و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و هه‌ندێك بازرگانیش ده‌ڵێن نرخی لیره‌ به‌مشێوه‌یه‌ له‌ دابه‌زیندا بێت بازرگانی له‌ نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان كه‌مده‌بێته‌وه‌.


PUKmedia مێهڤان مه‌جید/ زاخۆ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket