riklam

دادگای فیدراڵی بڕیار له‌ ده‌ستوری بوونی نه‌وتی هه‌رێم ده‌دات

ئابوری 02:52 PM - 2018-08-14
.

.

دادگای فیدراڵی عيراق پسپۆڕێکی ھونەری رادەسپێرێت بۆ ئامادەکردنی راپۆرتێک سەبارەت بەو سکاڵایەی پێشکەشی کراوە لەبارەی نادەستووری بوونی دەرھێنان و فرۆشتنی نەوت لەلایەن ھەرێمی کوردستانەوە.

ئەیاس ساموک وتەبێژی دادگای فیدراڵی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، ئەمرۆ 14-8-2018 دادگای فیدراڵی بە سەرۆکایەتی مەدحەت مەحمود سەرۆکی دادگاکەو دادوەرانی باڵا بۆ بینینی ئەو سکاڵایەی لەلایەن وەزیری نەوتی عيراقەوە لەدژی وەزیری سامانە سروشتییەکانی ھەرێم تۆمارکراوەو تیایدا داوایکردووە لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا جێبەجێکراوەکان ھەرێمی کوردستان ھەموو بەرھەمی نەوتەکەی رادەستی وەزارەتی نەوتی فیدراڵ بکات.

وتیشی: لە کۆبوونەوەکەدا بریکارانی ھەردوو لایەن ئامادەبوون و گفتوگۆکرا لەسەر ماددەی 111ى دەستوور کە دەڵێت "سامانی نەوت و گاز موڵکی ھەموو عيراقییەکانە لە ھەموو  ھەرێم و پارێزگاکان".

وتەبێژی دادگای فیدراڵی راشیگەیاند: دادگای دوای گوێگرتن لە ھەردوو لایەنی سکاڵاکارو رۆڵی ھەردوو حکومەتی ھەرێم و ناوەند لەبواری دەرھێنانی نەوت و غاز، لەپێناو  یەکلاکردنەوەی لایەنە ھونەرییەکانی پرسەکەو بەپێی رێککەوتنی ھەردوولا بڕیاردرا پرسەکە بۆ پسپۆڕێکی دادگای فیدراڵی بەجێبھێڵرێت کە لە کۆبوونەوەی داھاتوو کە رۆژی 29ی ئاب بەڕێوەدەچێت، پسپۆڕەکە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکەی رادەستپێرێت.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket