riklam

لە نانی شەو زەرورتر

بابەتی گۆڕاو 01:48 PM - 2018-08-14
.

.

لە نانی شەو زەرورتر

د.شیركۆ عبدالله‌‌

ـ تۆش بووی بە جەریدە مردووت نەمرێ‌.. هەموو رۆژێك كۆمەڵێ‌ هەواڵی ناخۆشت پێیە.
× یەعنی خراپ ئەكەم هەقیقەتت پێ‌ ئەڵێم؟!
ـ هەقیقەتی چی؟؟
× هەقیقەتی ئەوەی كە كابرا زۆر زۆر درۆزنە.
ـ زۆر زۆر؟
× ئەرێ‌ وەڵـڵا.. ئەوە ئەگەر لە یابان بوایە كارەبایان لە درۆكانی دروست ئەكرد!
ـ كوڕی خۆم هەر ئەو وا نییە.. زۆربەی كاربەدەستەكانی ئەمڕۆی دنیا درۆزنن.
× قوربان كاربەدەستەكان درۆزانن نەك درۆزن.
ـ فەرقی نییە رۆڵە هەردووكی یەك شتە.
× كەواتە بۆیە وەكو میزی حوشتر هەر ئەدەینە دواوە.
ـ نا.. سەبەبەكەی هەر ئەوە نییە.. خەتای ئابوورییە فۆلكلۆرییەكەشمانە.
× ئابووری فۆلكلۆری یەعنی چی ئوستاز؟
ـ یەعنی ئەوەیە نە سنعاتێكت هەبێ‌، نە بەرهەمێ‌، نە تەڕەماشێ‌. هەموو هونەرەكەت ئەوە بێ‌ نەوتەكە بفرۆشی و بیكەی بە مەعاش.
× ئەی حەل؟؟.. ئا.. ئەزانم چییە.. حەل ئەوەیە دەستەگەرێتی و تەكەتول نەهێڵی.
ـ نازانم تۆ كەی ئاقڵ ئەبی كوڕم؟!.. تەكەتول هەموو كاتێ‌ زەرورە.. ئەزانی وەكو چی وایە؟.. وەكو پەنیر وایە بۆ پیتزا.
× تێنەگەیشتم بەخوا.
ـ بۆچی تێناگەی عەمر نەماو؟.. هیچ پیتزایەك بەبێ‌ پەنیر دروست ئەكرێ‌؟
× نەخێر ناكرێ‌.
ـ دە تەكەتولیش بۆ سیاسەت وایە.
× یەعنی زەرورە؟
ـ بەڵێ‌… لە نانی شەو زەرورترە.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket