riklam

دیلۆیت:داهاتی نەوتی سێ مانگی هەرێم زیاتر لەملیارێك و 500 ملیۆن دۆلارە

ئابوری 09:27 PM - 2018-08-13
.

.

كۆمپانیای دیلۆیت رایگەیاند حكومەتی هەرێم لەماوەی سێ مانگی رابردوودا زیاتر لە 28 ملۆن بەرمیل نەوتی لەڕێی بۆرییەوە فرۆشتوەو داهاتەكەشی زیاتر لە ملیارێك و 500 ملیۆن دینار بووە.

ئەمڕۆ 13ی ئابی 2018، كۆمپانیای جیهانی دیلۆیت بۆ بۆ وردبینی و راوێژكاری سێیەمین راپۆرتی سەبارەت بەوردبینی كەرتی نەوت و گازی‌ هەرێمی‌ كوردستان بۆ سێ مانگی یەكەمی ساڵی 2018  بڵاوكردەوەو رایگەیاند: حكومەتی هەرێمی كوردستان لە 1ی كانونی دووەم تا 31ی ئاداری 2018 بڕی ئەو نەوتەی بەرهەمی هێناوە گەیشتۆتە 30 ملیۆن و 503 هەزار و 447 بەرمیل و لەو بڕەیەش  28 ملیۆن و 337 هەزار و 999  بەرمیل نەوتی‌ بە بۆر هەناردەی‌ بازاڕەكانی‌ جیهان كردووە.

كۆمپانیاكە دەشڵێت: بڕی داهاتی نەوتی فرۆشراوی هەرێم لەماوەی ئەو سێ مانگەدا ملیارێك و 559 ملیۆن و 412 هەزارو 410 دۆلار بووە، هەروەها فرۆشتنی نەوتی خاوی گواستراوەش بەتانكەر  20 ملیۆن و 117 هەزار و 37 دۆلار بووە.

لەبارەی نرخی بەرمیلێك نەوتیش لەماوەی ئەو سێ مانگەدا، دیلۆيت ئاشكرایكردوە كە هەرێم هەر بەرمیلێك نەوتی هەناردەكراوی لەڕێی بۆریییەوە بە 54 دۆلارو 81 سەنت فرۆشتووە، بەڵام نرخی بەرملێك نەوتی فرۆشراوی تانكەر 49 دۆلارو 27 سەنت بووە.

 دەقی راپۆرتەكە

PUKmedia 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket