riklam

بۆ یه‌كه‌مجار له‌ دهۆك هاووڵاتیه‌ك ئاشی سماق دروستده‌كات

هەمەرەنگ 03:39 PM - 2018-08-13
.

.

بۆ یه‌كه‌مجار گوندنشینێكی قه‌زای ئاكرێ به‌ده‌ستی خۆی ئاشێكی هاڕینی سماقی دروستكردووه‌و له‌ ئێستادا كاری هاڕینی سماق ده‌كات.

مشیر حه‌داد ئاسنگه‌رێكی دانیشتووی گوندی گیره‌ی سه‌ر به‌ قه‌زای ئاكرێیه‌، ده‌رباره‌ی كاره‌كه‌ی بۆ PUKmedia وتی: له‌به‌ر كه‌مبوونی كاری ئاسنگه‌ری ناچاربووم كاره‌كه‌م بگۆڕم، جارێكیش ویستم سماق بهاڕم هه‌موو پارێزگای دهۆك گه‌ڕام ده‌ستمنه‌كه‌وت، ناچار رۆیشتمه‌ هه‌ولێر بۆ هاڕینی، بۆیه‌ بیرم كرده‌وه‌ كه‌ سه‌یری ئاشی ئه‌وان بكه‌م بزانم چۆن دروستكراوه‌، دوای ئه‌وه‌ رۆیشتمه‌ بازاڕی پیشه‌سازی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی پێویستبوو بۆ دروستكردنی ئاشه‌كه‌ كڕیم و گه‌ڕامه‌وه‌ گوند، روژی دواتر ده‌ستمكرد به‌ دروستكردنی ئاشه‌كه‌و له‌ ماوه‌ی سێ رۆژدا ته‌واوم كرد. هه‌روه‌ها دوای دوو رۆژ له‌ كاركردنی ئاشه‌كه‌، جارێكیتر رۆیشتمه‌وه‌ هه‌ولێر بۆ كڕینی بێژنگی هه‌زه‌، ئه‌ویش له‌ ماوه‌ی ده‌ رۆژ ته‌واوبوو، واتا به‌ماوه‌ی 15 رۆژ ئاشێكی بێ كه‌موكوڕم دروستكرد.

وتیشی: له‌ ئێستادا رۆژانه‌ خه‌ڵك به‌ رێژه‌یه‌كی باش سه‌ردانم ده‌كه‌ن كه‌ سماقه‌كه‌یان بۆ بهاڕین، رۆژ هه‌یه‌ نزیكه‌ی تۆنێك سماق ده‌هاڕین، هه‌رچه‌نده‌ تائێستا سماق به‌رهه‌م نه‌هاتووه‌و له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهاتنی سماق كاره‌كه‌مان زیاتر ده‌بێت و له‌ ئێستاشدا ئاشێكی باشتریشم بۆ دروستكردن له‌به‌رده‌سته‌.

به‌وته‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی، ئاشه‌كه‌ی له‌ یه‌ك كاتژمێردا نزیكه‌ی 160 كیلۆ سماق ده‌هاڕێت، به‌راورد له‌گه‌ڵ ئاشه‌كانی هه‌ولێر له‌ یه‌ك كاتژمێردا 60 بۆ 70 كیلۆ ده‌هاڕێت و له‌ هه‌ولێر به‌های هاڕینی یه‌ك كیلۆ سماق به‌ 1000 دیناره‌، به‌ڵام لای مشیر به‌ 500 دیناره‌و ئه‌گه‌ر كه‌سێك توانای پاره‌دانیشی نه‌بێت لێی وه‌رناگرێت.

PUKmedia  مێهڤان مه‌جید

0 (3).jpg

0 (1).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket