riklam

نەرویج.. ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدی له‌ شه‌نگال كرایه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 12:48 PM - 2018-08-13
.

.

رۆژی  یەکشەممە 12-8-2018  نوێنەری کۆمیتەی ڕێکخستنی نەرویجی یەکێتیى نیشتیمانىی کوردستان، کە پێكهاتبوون لە بەڕێزان " نەبەز سەلیم و دکتۆر ڕزگار هۆرێنی" بە شداریان کرد لە یادی جینۆسایدکردنی کوردانی ئێزدی لە باڵوێزخانەی عيراق لە شاری ئۆسلۆی پایتەخت، لەم یادەدا باڵوێزی عيراق و نوێنەری یە زیدیەکان  و ژمارە یەکی زۆر لە نوێنەرانی پارتە سیاسەکانی کوردستان وعێراق ئامادەی بوون.

هەروەها ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردانی ئێزدی و چەندین کەسایەتی دانیشتووی ئەم وڵاتە، لەپاش وتەی  بەخێرهاتن لەلایەن ڕێکخەرانی یادەکە، چەند پەیامێک پێشکەش کران کە بریتیبوون لە پەیامی (باڵوێزی عيراق ، نوێنەری کوردانی ئێزدی ، نوێنەری لیژنەی تەنسیقی پارتە کوردستانی و عيراقیەکان). دوواتر چالاکەوانێکی بە ڕەگەز ئەفغانی بە وتارێك بە زمانی نەرویجی بەشداربوو.

شایانی باسە ئەم بەڕێزە لەهەوڵی ئە وەدایە کتێبێك لەسەر ئەو کارەساتە دڵ تەزێنە بنووسێت، لە وتارەکەیدا هاوخەمی خۆی بۆ کوردانی ئێزدی دەربڕی کە ئەوانیش بە هەمان شێوەی ئەفغانستان دوچاری کارەسات بونەوەتەوە لەلایەن تیرۆریستانەوە، ئومێدی خواست لە نزیکەوە بتوانێت گفتوگۆ لەگەڵ ئێزدیەکان بکات بۆ تەواوکردنی کتێبەکەی و دەوڵەمەندکردنی بابەتەکە. بەم شێوەیە یادەکە پاش چەند سه‌عاتێك کۆتایهات.

شایانی باسە پێشنیاری یادەکە لەلایەن نوێنەری یەکێتىی نیشتمانىی کوردستانەوە بووە لە لیژنەی تەنسیقی حیزبە کوردستانی وعيراقیەکان .


PUKmedia هەورامان ئحمد/ نەرویج

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket