riklam

قوبادی مام جه‌لال سه‌رۆكی لیستی 105

ی.ن.ک‌‌ 12:38 PM - 2018-08-13
.

.

عه‌بدوڵڵا حاجی سه‌عید   
كاك قوبادی مام جه‌لال كه‌سێكی خوێنده‌واره‌و به‌ سه‌لیقه‌یه‌ له‌كارو چالاكیه‌كانی ناو حكومه‌ت وه‌ك جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم خاوه‌نی داهێنان و پڕۆژه‌ی جۆراو جۆری خزمه‌ت گوزاری و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و وه‌ به‌رهێنانه‌ پیاوێكی خاوه‌ن ئه‌زموونه‌ ئه‌توانێ له‌ حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێم دا ڕیفۆرمی چاك سازی ئه‌نجام بدات بۆ به‌دامه‌زراوه‌یی كردنی دامووده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم، ئێمه‌ بڕوامان هه‌یه‌ له‌ سه‌ر ده‌ستی به‌ڕیز قوبادی مام جه‌لال گۆڕانكاری ڕیشه‌یی دروست ئه‌بێت له‌سه‌رجه‌م داموو ده‌زگاكانی حكومه‌تی  داهاتووی هه‌رێمله‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا كه‌له‌ خزمه‌تی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای كورده‌واریدا بێت  بۆیه‌ مه‌كته‌بی سیاسی به‌ڕیز به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌چووه‌ كه‌ بڕیاریدا  به‌ڕیز قوبادی مام جه‌لال  ده‌ست نیشان بكات  بۆ ئه‌و كاره‌ پیرۆزه‌ ده‌ست خۆشیان لێ ئه‌كه‌ین .

ئه‌و گه‌نجه‌ خوێنده‌واره‌ خاوه‌ن ئه‌زموونه‌ ڕێبواری ڕێباز و فه‌لسه‌فه‌كانی مامی گه‌وره‌یه‌ مام جه‌لال .

قوبادی مام جه‌لال بڕوای وایه‌ كه‌ده‌بێت گه‌نجی خاوه‌ن ئه‌زموون و بڕوانامه‌ بهێنرێنه‌ پێشه‌وه‌  بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر پرسیارێتی  به‌ڕیوه‌ بردنی ئه‌م ووڵاته‌ وه‌رگرن .

فكری نوێ به‌رنامه‌ی نوێ پڕۆژه‌ی نوێ ی پێیه‌ بۆ به‌ گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی  و چاكسازی و خۆشی و خۆش گوزه‌رانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، به‌سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانیه‌وه‌  بۆیه‌ له‌م ڕوانگه‌یه‌وه‌ ئێمه‌ وه‌ك و نوسینگه‌ی یاریده‌ده‌ری سكر تێری گشتی بۆكارو باری بازرگانی و كاسبكاران پشتیوانی ته‌واوی ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ بازرگانان و كاسبكاران و پیشه‌وه‌راندا له‌گه‌ڵیا ده‌بین بۆ سه‌رخستنی خۆی و لیسته‌كه‌ی لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لیستی ژماره‌(105) .
 
عه‌بدوڵڵا حاجی سه‌عید   
یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی      
بۆ كاروباری بازرگانی و كاسبكاران  

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket