كۆمیته‌ی نه‌رویج به‌رنامه‌ی كار‌و پلانی داهاتوو تاوتوێده‌كات
ی.ن.ک 09:13 PM - 2018-08-12.
ڕۆژی 11-8-2018، له باره‌گای كۆمیته، ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆبوونه‌وه‌ی خۆی سازكرد، به ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م به‌شه‌كان.
سه‌ره‌تایی كۆبوونه‌وه‌كه به‌خوله‌كێك وه‌ستان بۆ ڕێزگرتن له‌گیانی پاكی شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری كورد‌و كوردستان به‌ره‌سمی ده‌ستی پێكرد، پاشان له‌لایه‌ن به‌رپرسی كۆمیته‌وه "هه‌ندرێن باوه‌نوری" به‌خێرهاتنی به‌شداربووان كرا‌و ته‌وه‌رو خاڵه جه‌وهه‌ریه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بۆ ئاماده‌بووان ڕوونكرده‌وه، كه گرنگترینیان بریتی بوو له :-
_ پیرۆزبایی هه‌ڤاڵان و پێشكه‌شكردنی چه‌پكه‌گوڵێك به‌هه‌ڤاڵی هێژا (مام شێركۆ) به‌هۆی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمیته.
_ باسێكی چڕی چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕێژه‌ی به‌شداری ئه‌ندامانی كۆمیته له‌و پرۆسه‌یه‌دا.
_ شۆڕكردنه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی نووسراو داواكاری تایبه‌تی (ڕێكخستنه‌دێڕینه‌كان)ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان.
_ پێداچوونه‌وه‌یه‌كی وورد به‌كارو چالاكیه‌كانی كۆمیته‌و ڕێكخستنه‌كان و دانانی به‌رنامه‌و پلانی نوێ له‌وباره‌وه.
به‌ڕێز باوه‌نوری له‌سه‌ره‌تادا به‌ناوی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمیته‌وه پیرۆزبایی و چه‌پكه‌گوڵی ستافه‌كه‌ی پێشكه‌ش به هه‌ڤاڵی هێژا مام شێركۆ كرد، به‌هۆی ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه وه‌ك ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمیته‌ی نه‌رویج و سوپاسی هه‌وڵ و ماندوبوونه‌كانی كرد له ساڵانی ڕابردووی كه‌وا بێ‌وچان و به ووره‌یه‌كی پۆڵاینه‌وه هه‌رده‌م له‌خزمه‌ت كۆمیته‌و حیزبی شه‌هیدان بووه، هه‌روه‌ها هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست و خوازیاربوون به‌رده‌وام بێت له كاركردن و تێكۆشان و خزمه‌تكردنی زیاتر.
له‌ته‌وه‌ری دووه‌مدا، باسێكی چڕی چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕێژه‌ی به‌شداری ئه‌ندامانی كۆمیته له‌و پرۆسه‌یه‌دا، خوێندنه‌وه‌یه‌كی وورد و قوڵی بۆ كرا، دوواتر به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌و شیاو به كۆمیته و ڕێكخستنه‌كانی بۆدانرا، به‌تایبه‌ت لایه‌نی جوگرافی و مه‌ودای دوور و نزیكیان له بنكه‌ی سه‌ره‌كی ده‌نگدانه‌وه و چۆنێتی كارئاسانی بۆ ده‌نگده‌ران.
ته‌وری سێهه‌م، ته‌رخان كرابوو به شۆڕكردنه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی نووسراو داواكاری تایبه‌تی (ڕێكخستنه‌دێڕینه‌كان)ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ سه‌رجه‌م كه‌رته‌كان و بڕیاری پێویستی له‌باره‌وه دراو خرایه به‌رنامه‌ی كاره‌وه.
له كۆتا ته‌وه‌ردا سه‌رجه‌م به‌شه‌كان ڕاپۆرتی خۆیان پێشكه‌ش كرد‌و پاش خوێندنه‌وه‌یه‌كی ووردو قوڵ و هه‌ڵسه‌نگاندنی پێویست بۆ كار‌و چالاكی به‌شه‌كان و دانانی پلانی تۆكمه و پێویست و میكانیزم و به‌رنامه‌ی نوێ بۆ ڕێكخستنه‌كان دانرا و چه‌ندین بڕیاری گرنگ له‌و باره‌وه دراو خرایه به‌رنامه‌ی كاراوه.
شایانی ئاماژه بۆكردنه ئه‌ندامانی به‌شداربوو سه‌ره‌نج و تێبینی و پێشنیاری خۆیان له‌سه‌ر كۆیی خاڵه‌كان خسه‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی ڕاپۆرتێكی تێر‌و ته‌سه‌ل و چڕ‌و پوختی لێ هه‌ڵنجێنن و ئاماده‌ی كه‌ن و بڕیاری لێوه‌به‌ن ، به له‌به‌رچاوگرتنی سنووری كار‌و چالاكی كۆمیته و كه‌رته‌كان . به‌م شێوه‌یه پاش چه‌ند كاتژمێرێك كۆبوونه‌وه‌كه به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایهات.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمیته پێكدێت له‌م به‌شانه( ڕێكخستنه‌كان،چاودێری،ئامار،دارای،كۆمه‌ڵایه‌تی،ڕاگه‌یاندن)
جێگایی ئاماژه بۆ كردنه به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن "هه‌ورامان ئه‌حمه‌د" له ڕێگایی ڤایبه‌ره‌وه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
PUKmedia هه‌روامان احمد/نه‌رویج
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27