riklam

سوپای نوێی هەرێمی كوردستان

بیروڕا 02:37 PM - 2018-08-12
.

.

ئازاد ابراهیم شاڵی      

بۆ یەكبوونەوەی هێزەكانی (70 وە 80)

گرنگی دان بەم بابەتە گرنگی دانە بە ئایندەی هەرێمی كوردستان لەم كاتە هەستیارەدا

((بۆ یەكبوونەوەی هێزەكانی (70 وە 80) ئەم كارانە بكرێت زۆر گونجاوە بەڕاو بۆچونی خۆ م))

1-سەرقافلەی ئەم یەكبوونە وە ئەبێت ئەم وشانە لەخۆی بگرێت:-

*دڵ پاكی وە نیەتی ساكار. 

* شەفافیەت وە لە خۆبووردن .

* بەرژەوەندی ووڵات و نیشتمان پێش هەموو بەرژەوەندیەكی دیكە 

* پێش بڕكێ لەم كاتەدا لەسەر ڕاڕەوێكی ساكار و ڕوون.

2-لیژنەیەك دروست بكرێت لەسەرۆكایەتی (هێزە چەكداریەكانی هەرێم بۆ ئەم كارە (ئەم لیژنەیە سەر بەخۆبێت وە پڕبێت لە پسپۆڕانی سەربازی ئەكادیمی) وە ئەم لیژنەیە دەسەڵاتی سەرۆكی هێزە چەكدارەكانی هەرێمی هەبێت وە وەزارەتی پێشمەرگە لە نزیكەوە چاودێری وورد ئەكات بۆ ئەم لیژنەیە.

3-هەردوو هێزەكە ئەبێت ئاماری ڕاست و دروست بخەنە سەر مێزی دانیشتن ئەم ئامارانە هەموو چەك و تەقەمەنیەكان بە ژمارەوە بە جۆری ئەم چەكانە ئەخرێتە بەردەم لیژنەكە.

4-ئامارەكان زۆر پێویستە كەوا دەست نیشانی كەسانی (ئاكادیمی) وە نائەكادیمی ئەكات لەناو ئەو هێزانەدا وە هەر هەموو ئەو پلەدارانەی كە هەن وە هەروەها لیستی ئامادەبكرێت بۆ پلە دارایی كە تەمەنیان لە سەروو تەمەنی خانەنشینن بۆ ئەوەی خانەنشین بكرێن وە هەروەها دوای ئەوە بخرێنە ژێر چەتری (جەنگاوەرە دێرینەكان) ای (المحاربین القدامی)

 5-ئەو لیژنە باڵایەی كە باس كراوە لە خاڵی دووەمدا بۆی هەیە كەوا لە هەموو كاتێكدا سەردانی ئەو دوو هێزە بكات وە چاودێری لیژنەی ناوخۆیەكانی ئەو دوو هێزە بكات وە نابێت بوار بدرێت بە دواخستنی كارەكان.

6-ئەبێت هەموو ڕشتەكان لەناو وەزارەتی پێشمەرگەدا گرنگی پێ بدرێت وە هەموو (ڕشتەكان) پڕ بكرێتەوە لە ئەفسەری ئەكادیمی كۆلێژی ئەركانیان تەواو كردبێت.

7-ئەبێت بە پەلە و بێ‌ دواكەوتن هەموو لیژنە ناوخۆیەكانی ناو یەكەكانی وەزارەتی پێشمەرگە لاببرێت ئەبێت هەموو كارە ئیداریەكان بۆ بكڕین كەل و پەل و خواردن بدرێت بە (بەڵێندەر) لەڕێگای بەڕێوەبەرایەتی (میرەوە) نابێت ئەم لیژنەیە ناوخۆیانە هەبێت.

8-هەموو هێزەكانی پێشمەرگە (كۆبكرێتەوە) لە چوارچێوەی هێزێكی نیشتمانی سەردەباتەوە ڕێگا نەدرێت بە هیچ شێوەیەك جیاوازی بكرێت لە دابین كردنی (چەك داریی پێویست) و مەشق هتد لەناو هێزەكاندا وە هەروەها هێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی دامەزراوەدا ڕێك بخرێت وە هەروەها هەڵوەشانەوەی (خانەنشینی كەسانی نەشیاو) بۆ خانەنشین.

9-ئاماری هەموو هێزەكان بەڕوونی دیاری بكرێت لەگەڵ ڕێكخستنی (كونیە) بۆ هەموو پێشمەرگەیەك.

10-ئەم خاڵە دەرمانی چارەسەر كردنی گەنجانە لە هەرێمدا ئەویش ئەبێت هەموو گەنجێك لە هەردوو ڕەگەز بەشداری بكرێت لە مەشقی سەربازی بۆ ماوەیەكی دیاریكراو ئەبی بەمانای (سەربازگەی زۆرە ملێ) ای (التجید الالزامی) و ئەو وڵاتەیی سستەمی سەربازگەری زۆرە ملێ تێدا نەبێت بەمانای لەسەریەك قاچ ئەڕوات كەی كەوت ئەمرێت.

11-لە هەموو ووڵاتاندا (بوودجەی) وەزارەتی بەرگری ئەچێتە ژێر چەتری (اعتمادی دەوار)  (RILC) بەمانای ئەوەیە ئەم بودجەیە بەهەمیشەیی پارەی تێدایە بەدرێژی ساڵ نابێت كەس لەناو وەزارەتی بەرگریدا بڵێت (پارە نیە) ئەمە كفرە.

12-ڕێگا نەدرێت هێزی پێشمەرگە تێكەڵی ململانەی ناوخۆ بكرێت بەڵكو تەنها (پارێزگاری هەرێم) بكات دژ بە دەست درێژی دەرەكی.

13-ڕێگا نەدرێت هیچ هێزێكی پێشمەرگە سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە نەبێت 

14-ئەو پاسەوانانەی خزمەت ئەكەن بەرپرسان تەنها ناویان پاسەوان بێت نەك ناوی (پێشمەرگەی پیرۆز) چونكە پاسەوان جیایە و پێشمەرگە جیایە.

15-گرنگیدان بە پێشمەرگە لە بەرەكانی جەنگدا بە مانای ئەوەیە تۆ نیوەی سەركەوتنت دابین كردوە بەتایبەتی لە(خۆراك و جل و بەرگ وە مووچەی وە تەقەمەنی وە سەنگەر) 

16-لەم بابەتەدا بە پەلە و بێ دواكەوتن زۆر گرنگە كەوا هەموو ئەفسەری روكنەكانی هێزی (70) كۆبكرێنەوە بە دوو وەجبە بۆ ئەوەی خۆیان ئامادە بكەن بۆ ئەم ڕێكخستنەوەیە وە ئەفسەری ڕوكنی تایبەت هەیە لەم بازنەیەدا ئەتوانین ئەم كارە ڕاپەڕێنین وە ئێستا خۆشبەختانە كەسایەتی وا زۆرن هەن بۆ ئەم كارە.

17-لەم ووشانە بەرژەوەندی خۆمی تیانیە بەس هەوڵ ئەدەین بۆ بەرژەوەندی ووڵات.

*زۆر گرنگە كەوا ئەو كەسانەی بەرپرسی یە كە من لە دانانی ڕشتەكان لەناو میلاكی وەزارەتدا بۆ یەك جاریش بێت ئاوڕ بدەنەوە لە (ڕشتەی پاراستنی ئاسمانی وە هێزی ئاسمانی) ای (صنف القوە الجویە الدفاع الجوی) من باسی ئەم ڕشتەیەم لە ساڵی 2005 هەتاوەكو ئێستا دەرگا نەما نەچین بۆی بەڵام كەس خۆیی نەكرد بە خاوەنی.

ئێمە ئێستا لە ڕشتەی هێزی ئاسمانی وە لە ڕشتەی فڕۆكەوانی سوپا (ای صنف القوە الجویە وگیران الجیش ) چەندەها ئەفسەری فڕۆكەوانمان هەیە لەگەڵ خوێندكارەكاندا وە هەردووكۆلێژی هێزی ئاسمانی وەكو لیژنەی فڕۆكەوانی سوپا ئەمانە ئەبیت ڕشتەیەكیان هەبێت لەناو میلاكی وەزارەتدا ئەم ڕشتەیە هەستیارە وە گرنگە وە زۆر كاریگەرە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی میلەتەكەمان . ئەم ئەفسەر و خوێندكارانە ئەگەر پشت گوێ بخرێت وەكو (هەتیو) ئەمێننەوە

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket