riklam

باش

بابەتی گۆڕاو 02:29 PM - 2018-08-12
.

.

باش

 د.شیركۆ عبدالله‌‌

دیناری‌ باش؛ دیناری‌ جاران بوو كه‌ دانه‌یه‌كی‌ به‌ سێ‌ دۆلار بوو.
-عێراقییه‌كی‌ بیرتیژ-

نه‌فه‌ری‌ باش؛ بریتی‌یه‌ له‌و نه‌فه‌ره‌ی‌ كه‌ ئه‌گه‌ر خۆت له‌پاره‌ی‌ باقییه‌كه‌ كه‌ڕ كرد گوێ‌ی‌ نه‌داتێ‌.
-سایه‌ق ته‌كسی‌یه‌ك-

خزمی‌ باش؛ به‌و خزمه‌ ده‌گوترێ‌ كه‌ ناونیشانی‌ ماڵه‌كه‌تان نه‌زانێ‌.
-تازه‌ پیاكه‌وتوویه‌ك-

وه‌زیری‌ باش؛ دیاره‌ ئه‌و وه‌زیره‌یه‌ كه‌ دوای‌ قردێله‌بڕین دابنه‌وێته‌وه‌ مناڵه‌كه‌ ماچ بكات.
-دایكی‌ مناڵه‌كه‌-

عێراقی‌ باش؛ ئه‌و عێراقه‌یه‌ كه‌ (مه‌لا) تیایدا هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی‌ سیاسی‌ نه‌بێت.
-كۆمۆنیستێك-
جه‌ریده‌ی‌ باش؛ عیباره‌ته‌ له‌و جه‌ریده‌یه‌ی‌ كه‌ كاتێ‌ كه‌وه‌ر و كه‌ره‌وزت تێ‌كرد ره‌نگ نه‌داته‌وه‌.
-سه‌وزه‌فرۆشێك-

ده‌سه‌ڵاتی‌ باش؛ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه‌ كه‌ هه‌موو مانگێك ژێر به‌ ژێر چل په‌نجا ده‌فته‌ر دۆلارمان بۆ بنێرێت.
-به‌عزه‌ ئۆپۆزیسیۆنێك-

ده‌رمانی‌ باش؛ ئه‌و ده‌رمانه‌ قاچاغه‌یه‌ كه‌ له‌باتی‌ ئه‌وه‌ی‌ بمانكوژێ‌ قه‌ڵه‌ومان ئه‌كات.
-به‌كتریایه‌ك-
مامۆستای‌ باش؛ هه‌موومان ئه‌یناسین، ئه‌و مامۆستایه‌یه‌ كه‌ دایم له‌ بایكۆت و خۆپیشاندان بێت.
-ته‌له‌به‌یه‌كی‌ ئه‌م زه‌مانه‌-
هه‌رێمی‌ باش؛ ئه‌و هه‌رێمه‌یه‌ كه‌ رۆژ تا ئێواره‌ قه‌سفی‌ بكه‌ی‌ هیچ قسه‌ ناكات.
-ئه‌ردۆغانێك-

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket