riklam

هاووڵاتییانی توركیا پێچه‌وانه‌ی داواكه‌ی ئه‌ردۆگان دۆلار ده‌كڕن

ئابوری 05:14 PM - 2018-08-11
.

.

دوای داواكه‌ی ئه‌ردۆگان بۆ وازهێنان له‌ دۆلار، هاووڵاتییانی توركیا زیاتر ده‌ستیانكرد به‌ كڕینی دۆلار.

دوای ئه‌وه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ بانگه‌وازێكیدا داوای له‌ هاه‌ووڵاتییان وڵاته‌كه‌ی كرد واز له‌ مامه‌ڵه‌كردن به‌ دۆلار بهێنن و ته‌نها مامه‌ڵه‌ به‌ پاره‌ی لیره‌وه‌ بكه‌ن، به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه‌ به‌رده‌م بانكه‌كانی توركیا پڕبوون له‌ خه‌ڵك بۆ كڕینی دراوی دۆلار.

ئه‌مڕۆ 11-8-2018، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ بانگه‌وازێكیدا بۆ هاووڵاتییانی توركیا له‌ ویلایه‌تی بایبورت-ی باكوری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌، داوای كرد خه‌ڵك واز له‌ دراوی دۆلار بهێنن و ته‌نها مامه‌ڵه‌ به‌ دراوی لیره‌وه‌ بكه‌ن، به‌ڵام هه‌ر دوای ئه‌و بانگه‌وازه‌ هه‌زاران هاووڵاتی ئه‌و وڵاته‌ له‌به‌رده‌م بانكه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ ریزیان به‌ست بۆ كڕینی دۆلار .

به‌هۆی خراپبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا رۆژ به‌رۆژ لیره‌ی توركی به‌های به‌رامبه‌ر دۆلار له‌ده‌ستده‌دات و له‌ ئێستاشدا لیره‌ی توركی به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌های به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی له‌ده‌ستداوه‌، ئه‌وه‌ش پشێوی و شڵه‌ژانی زۆری خستووه‌ته‌ نێو بازاڕی ئه‌و وڵاته‌وه‌و به‌شێكی زۆریش له‌ بازرگان و خاوه‌نكاره‌كانی ئه‌و وڵاته‌ زه‌ره‌رمه‌ندبوون و زیانی زۆر گه‌وره‌ش به‌ ئابوری ئه‌و وڵاته‌ كه‌وتووه‌.

PUKmedia سكای نیوز العربیه‌

4547575.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket