riklam

بانكی ناوه‌ندی یه‌ده‌گی خۆی ئاشكراده‌كات و كورتهێنانیش نامێنێت

ئابوری 04:21 PM - 2018-08-11
.

.

به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی ناوه‌ندی عیراق رایگه‌یاند: دیناری عیراقی پشتبه‌ستووه‌ به‌ 58 ملیار دۆلار پاره‌ی یه‌ده‌ك و زیاتر له‌ 89 تۆن زێر، كه‌ ئه‌مانه‌ هه‌موویان پشتی زۆرباشن بۆ ئه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ جێگیری بمێنێته‌وه‌و به‌هاكه‌ی له‌ده‌ست نه‌دات.

ئه‌یسه‌ر جه‌بار به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی ناوه‌ندی عیراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا ته‌ئكیدیكرده‌وه‌، كه‌ بانكی ناوه‌ندی به‌رپرسه‌ له‌ رێكخستنی سیاسه‌تی دارایی و نه‌قدی له‌ وڵاتدا، هه‌روه‌ها پارێزگاریكردن له‌ به‌های دیناری عیراقی، بۆئه‌وه‌ی له‌ گۆڕانكاری و رووداوه‌ سیاسی و ئابورییه‌كاندا به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستنه‌دات و به‌ جێگری بمێنێته‌وه‌.

ئه‌یسه‌ر جه‌بار راشیگه‌یاند: بانكی ناوه‌ندی عیراق كۆمه‌ڵێك رێوشوێنی گرنگی بۆ پارێزگاریكردن له‌ به‌های دینار گرتۆته‌به‌ر له‌ بازاڕدا گرنگترینیان پارێزگاریكردن له‌ بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی دۆلارو هه‌ڵگرتنێتی له‌ وڵاتدا، ئه‌ویش له‌رێگه‌ی چاودێریكردن و رێگرتن له‌ بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی دراوی دۆلار بۆ ده‌ره‌وه‌ی عیراق له‌رێگه‌ی بازرگان و ئه‌و كه‌سانه‌ی رۆژانه‌ مامه‌ڵه‌ به‌و دراوه‌ گران به‌هایه‌وه‌ ده‌كه‌ن و ئاره‌زووی كڕینی ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی رێگه‌ نه‌درێت یاری به‌ نرخی دراوه‌وه‌ بكه‌ن.

به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی ناوه‌ندی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، عیراق كۆمه‌ڵێك رێو شوێنی بۆ رێگریكردن له‌ بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی پاره‌ی دۆلار گرتۆته‌ به‌ر، هه‌روه‌ها چه‌ند ستراتیجێكی گرنگ په‌یڕه‌وده‌كات بۆ رێگریكردن و له‌ ناوبردنی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ به‌ ناوی بازرگانییه‌وه‌ ئه‌ویش له‌رێگه‌ی یاسای تایبه‌ت به‌ له‌ ناوبردنی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌و دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی له‌ناوبردنی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌و ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ وه‌زاره‌تی دارایی عیراق ئه‌وه‌ی راگه‌یاندوه‌، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌ ته‌واوه‌تی كورتهێنانی بودجه‌ی 2018 پڕده‌كاته‌وه‌و كۆتایی به‌ كورتهێنان له‌ بودجه‌دا ده‌هێنێت.

PUKmedia ئاژانسه‌كانی عیراق 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket