riklam

مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان ده‌خرێته‌ سه‌ر به‌غدا

ئابوری 04:19 PM - 2018-08-11
.

.

لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پێكهێنراوه‌ تاوه‌كو مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدانی سه‌نگه‌رو وارسی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بخرێته‌ سه‌ر به‌غدا.

له‌و باره‌یه‌وه‌ فوئاد عوسمان وته‌بێژی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ماوه‌ی رابردوودا لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌ نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عیراق پێكهێنرا، به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی شایسته‌ داراییه‌كانی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوتای شایسته‌ داراییه‌كانی ده‌سته‌ی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی عیراق بكرێت كه‌ خۆی له‌مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ده‌بینێته‌وه‌.

وتیشی:  لیژنه‌كه‌ نوسراوی ره‌سمیان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كردوه‌و بڕیاره‌ له‌داهاتوودا ئه‌و لیژنه‌یه‌ كه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌حمودی حاجی ساڵح وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌ سه‌ردانی به‌غدا بكات بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌.

فوئاد عوسمان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ نزیكه‌یی 100 هه‌زار وارسی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان هه‌یه‌ و ده‌بێت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق بكرێت تا زۆرترین وارسی شه‌هیدان له‌و بڕیاره‌ سودمه‌ند ببێت كه‌ مووچه‌كانیان به‌پێی ده‌سته‌ی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی عیراق له‌ 500 هه‌زار دیناره‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات بۆ یه‌ك ملیۆن و 200 هه‌زار دینار.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

سروشتی گۆمی فێڵاو

کوردستان 09:02 AM - 2024-04-16 رۆژی ژینگەی هەرێم

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket