كێ سیكیۆته‌ری داهاتووی منداڵان ده‌كات
فەیسبووک 02:31 PM - 2018-08-11.
نوسینی/ ئالان عزیز
ژیانی مرۆڤ له سه‌ره‌تای دروستبونه‌وه به چه‌ند قۆناغێكی جیاوازدا تێده‌په‌ڕێ تاكو دواساته‌كانی ته‌مه‌نی. گرنگ ئه‌وه‌یه دوا ڕۆژێكی پڕشنگ داری خستبێته لاپه‌ڕه‌كانی مێژوی ژیانێوه تاكو ببێته چه‌تر ێك بۆ داهاتوی نه‌وه‌كانی دوای خۆی.
لێره‌دا ده‌مه‌وێ تیشك بخه‌مه سه‌ر قۆناغێكی زۆر هه‌ستیار و یه‌كێك له‌قۆناغه كانی ژیانی مرۆڤ كه سه‌ره‌تایه‌كه بۆ ده‌سپێكی ژیان به‌ره‌و تاریكی یان به‌ره‌و ڕۆژێكی ڕوناك بۆ پاشه ڕۆژی وڵات و كۆمه‌ڵگا به‌گشتی ئه‌ویش قۆناغی (منداڵییه) یان هه‌رزه‌كاری..
سه‌ره‌تایه‌كی زۆر هه‌ستیاره بۆ دروستكردنی بناغه‌ی كه‌سایه‌تی مرۆڤ، چونكه ده‌ستپێكه بۆ تێگه‌یشتن له‌دنیا .منداڵ سه‌رچاوه و سروشتی خۆش به‌ختییه بۆ داهاتووی دایك و باك و بنه‌ماڵه ودواتر بۆ خزمه‌تی وڵات بۆیه ده‌بێت زۆر به هه‌ستیارییه‌وه له مامه‌ڵه‌كانی ژیان تێگه‌یشتنی له خۆشێكانی ژیان تێ یان بگه‌یه‌نین تاكو دوا ڕۆژێكی ئه‌كادیمی و ڕۆشنبیری بخه‌نه سه‌ر كلتوری وڵات .ئاشكرایه لای هه‌مومان كه ئه‌و قۆناغه بۆ منداڵ قۆناغێكی ڕۆشنه مێشكی لاپه‌ڕه‌یه‌كی ساده‌یه ته‌نها هێڵكاری بۆ وشه‌كان دانراوه بۆیه ده‌بێت داڕشتنی جوانی بۆ بكرێت له سه‌ر هێڵكارێكان وشه‌ی جوان توماربكرێت تاكو به‌ره‌و هه‌ڵ دێر نه‌ڕوات و كۆمه‌ڵگا بشێوێنێت خوانه خواسته ئه‌وه‌یش ده‌كه‌وێته ئه‌و په‌روه‌رده یه‌ی ئه‌و منداڵه‌ی تێدا به‌خێو ده‌كرێت . وه‌ك چۆن لاپه‌ڕه‌ی ساده توانای نوسه‌ر ده‌رده‌خات به بابه‌تی جوان و سه‌رنج ڕاكێش وشه‌كان داده‌ڕێشرێت تاكو خوێنه‌ر ڕابكێشێت بۆ لای خۆی به‌هه‌مان شێوه مێشكی ئه‌و منداڵه ده‌بێت دایك و باوك ڕۆڵی ئه‌و نوسه‌ره ببینن به داڕشتنی قۆناغه‌كانی ژیانی ئه‌و منداڵه به زانست و ئه‌كادیمی ڕۆشنبیری و خوشه‌ویستی خاك و نشتیمان
نه‌ك سه‌ره‌تای ژیانی ئه‌و منداڵه به تراژیدیا ده‌س پێ بكه‌ن كه زۆر به‌داخه‌وه ده‌ڵێم له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا زۆر به‌ی باوكان منداڵه‌كانیان به‌و شێوه په‌روه‌رده ده‌كه‌ن وتوشی (پاڵه‌په‌ستۆی توندڕه‌وی ئاینیان) ده‌كه‌ن به‌هیچ شێوازێك مێشكی ئه‌و منداڵه بابه‌ته زانسته‌كان وه‌ر ناگرێت به‌داخه‌وه زۆربه‌ی باوكان خۆیان ژیانی منداڵه‌كانیان به‌ره‌و نادیار ده‌بن توشی ئیفلاسی مێشكیان ده‌كه‌ن وده‌یده‌نه ده‌ستی قه‌ده‌ر كه ئاشكرایه دوا ڕۆژێكی زۆر خراپی ده‌بێت هه‌م بۆ كۆمه‌ڵگا و هه‌م بۆ ئاسایشی نیشتیمانی كه‌له هه‌موی گرنگ تره یان توشی فۆبیای ئاینیان ده‌كه‌ن وده‌یان ترسێنن به‌ڕۆژی قیامه‌ت حه‌شرو نه‌شر و ئاگری جه‌هه‌نه‌م ڕاسته كۆمه‌ڵگایه‌كی موسڵمانین ئه‌مه شانازییه بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان به‌ڵام تێگه‌یشتنی منداڵ له‌و قۆناغه‌دا به فۆبیا ئه‌وه بێ ئومێد ده‌بێت له‌ژیان هه‌ربۆیه وڵات پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا و زانستی تێدا نییه چونكه خۆمان ئایدیا ئه‌و منداڵه دا ده‌خه‌ین له دنیای پێشكه‌وتن خواز و به‌ره‌و سیوكراتیان ده‌به‌ین بێگومان ئه‌م كاره‌ش پێم وایه دوره له‌ئاینی ئیسلامه‌وه چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌ڵێت (علموا الاولادكم السباحه والرمایه وركوب الخیل)واتا منداڵه‌كانتان ڕابێنن له مه‌له‌وانی و تیر هاویژ و سواری ئه‌سپ ئه‌مه به‌ڵگه‌یه كه پێغه‌مبه‌ری ئیسلام چۆن ئامۆژگاری به‌خێو كردنی منداڵانی كردووه ده‌ری ده‌خات كه ترس‌و تراژیدیا بۆ منداڵان دوره له‌ئاینی ئیسلامه‌وه واتا ئه‌و كه‌سانه كه منداڵ توشی توندڕه‌وی ئاین ده‌كه‌ن خێر و خۆشی وڵات و دینی ئیسلامیانیش لا مه‌به‌ست نییه به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌مان به‌ن به‌ره‌و كۆنه په‌رستی تۆتالیتاری ئه‌مانه دوژمنی نوێ گه‌ریو سه‌رده‌من مه‌به‌ستیان ته‌نها پراكتكردنی مه‌رامی خۆیانه به‌ناوی ئاینه وه بۆ ناشیرین كردنی دیموكراسی ئاشتی وبه‌ر قه‌ڕاری چاویان به‌م قوناغه‌ی ئێستا هه‌ڵنایه‌ت وده‌یانه‌وێت داهاتووی منداڵه چاو گه‌شه كانمان به‌ره‌و تاریكی ببه‌ن چونكه ده‌زانن دواڕۆژی وڵات له‌ده‌ستی ئه‌واندایه .ده‌بێ زۆر وشیار بین و ئاگادار بین چونكه دواڕۆژی منداڵان له‌به‌رده‌م ترسێكی زۆر گه‌وره‌دایه به‌ره‌و توندڕه‌وی ئاینی كه ترسناك ترین گیرۆده‌ییه توشی مرۆڤ ببێت لێره‌دا به‌رپرسیارێتی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی:
1_ده‌سه‌ڵات/له هه‌موو وڵاتێك ده‌سه‌ڵات به‌رپرسی یه‌كه‌مه له پاراستنی كلتور‌و په‌روه‌رده منداڵ به‌كردنه‌وه‌ی خولی جیاجیا له‌ده‌ره‌وه‌ی خوێندن كه ڕۆڵی ئه‌رێنی باشی ده‌بێت زۆر گرنگه په‌رله‌مان یاسایه‌ك تایبه‌ت به منداڵ ده‌ربكات بۆ پاراستنی منداڵان له گروپه توندڕه‌وه‌كان به‌ژداری منداڵان له خوله یاسایه كان و ڕێگه پێ دراوه‌كان به‌تایبه‌ت خوله ئاینێكان كه له‌ژێر چاودێری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف دا بێت نه‌ك به‌شێوه‌ی نا یاسای و غسل ده‌ماغی منداڵان بكه‌ن كه ڕۆڵی به‌رچاوی ده‌بێت بۆ پاراستنی منداڵان.
2_دایك و باوك/په‌روه‌رده‌ی دایك و باوك زۆر گرنگه به سانسور خستنه‌سه‌ر منداڵه‌كه‌ی له هه‌ڵسو كه‌وتی گه‌ڕه‌ك و هاوڕێكانی پێم وایه ڕۆڵی سه‌ره‌كی له سه‌رشانی ئه‌وانه بۆ پاراستنی منداڵه‌كانیان.
3_مامۆستا/ئامۆژگاری مامۆستا زۆر گرنگه به تایبه ئامۆژگاری په‌روه‌رده‌ی ودڵسۆزی وخۆشویستنی خاك چونكه ڕاسته و خۆ كارده‌كاته سه‌ر مێشكی منداڵ و گوێ ڕایه‌ڵ ده‌بێت.
بۆچی منداڵێكی وڵاتی یابان له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تایدا فێری دروستكردنی ئامێره‌كانیان ده‌كه‌ن و منداڵی خۆمان ته‌نها به‌ره‌و تراژیدیا و بیری توندڕه‌وی ئاشكرایه كه له‌سه‌ره‌تادا منداڵی خۆمان مێشكی توشی ڤایرۆسی ئاین بووه بۆیه مێشكی ته‌نها به‌رگری له‌وه ده‌كات كه‌خۆی ئاماده بكات بۆ ڕۆژی قیامه‌ت نه‌وه‌ك تاوانبار بێت و بخرێته نێو ئاگری جه‌هه‌نه‌م بۆیه توانای بیركردنه‌وه‌ی به هه‌موو شێوه‌یه لاواز ده‌بێت و ڕاده‌وه‌ستی.
كوردستان به‌ره‌و قۆناغێكی ترسناك ده‌ڕوات گه‌ر هه‌وڵی بۆ نه‌درێت دوا ڕۆژێكی باشمان نابێت كه چه‌ند ساڵه بۆی تێ ده‌كۆشیین ده‌سه‌ڵات به‌رپرسیاری یه‌كه‌مه به‌كردنه‌وه‌ی خوله زانسته‌كان و جێگای تایبه‌ت له‌كاتی پشو وه‌كاندا تاكو بۆ شای مێشك لای ئه‌و منداڵه دروست نه‌بێت و داگیر بكرێت له‌لایان كه‌سانی توندڕه وه‌وه به‌م شێوه ده‌توانین دواڕۆژی منداڵه‌كان مان بپارێزین وبون به نه‌وه‌ی دوا ڕۆژو وڵات بپارێزن ل دوژمن و ئابوری و زانستی وڵات پێش بخه‌ن وبه‌ره‌و نمونه‌ی دیموكراسی هه‌نگاو بنێن و یه‌كسانی ڕه‌گه‌زی و نه‌ته‌وه‌ی و ئاینیش به‌ر به‌سته بكه‌ین پاشان له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م نه‌وه‌ی دوا ڕۆژانه ببینه خاوه‌ن شوناس و خاك و وڵاتی سه‌ربه‌خۆی كوردستانی گه‌وره.
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28