riklam

سلێمانی.. 60 تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران

کوردستان 12:17 PM - 2018-08-10
.

.

پۆلیسی سلێمانی له‌چه‌ند كافتریا و گازینۆیه‌كی سلێمانی 60 كه‌س ده‌ستگیرده‌كه‌ن كه‌ قوماریان كردوه‌.

پۆلیسی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ كۆپیه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتوه‌ رایگه‌یاندوه‌، دوای چاودێریكردنی گازینۆكان و كافتریاكانی شاری سلێمانی لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە ، زانرا لەبەشێك لەوشوێنانەدا قومار دەكرێت ، دوای وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەر بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێز عەمیدی مافپەروەر ئاسۆ شێخ تەها هەڵمەتێكی بۆ گەڕان و پشكنینی گازینۆ و كافتریاكان دەستیپێكرد .

لەو هەڵمەتەدا و لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان و بنكەی پۆلیسی سەرا توانرا شەست كەس بەتۆمەتی قوماركردن دەستگیر بكرێن .
لەئێستاشدا تۆمەتباران بەپێی ماددەی 389 لەیاسای سزادانی عیراقی و بەفەرمانی بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەراوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە كراوەتەوە .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی جەخت دەكاتەوە كە هەڵمەتەكانی بۆ گەڕان و پشكنین لە تەواوی كازینۆ و كافتریاكانی شاری سلێمانی بەردەوامییان دەبێت و سەرجەم تۆمەتباران ڕوبەڕوی یاسا دەكرێنەوە .

PUKmedia ڕاگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket