riklam

خێزانێكی كورد له‌ ده‌ریای ئیجه‌ نوقوم بون

کوردستان 12:14 PM - 2018-08-10
.

.

خێزانێكی كورد له‌كاتی رۆشتیان به‌ره‌و ئه‌وروپا له‌ ده‌ریای ئیجه‌دا به‌له‌مه‌كه‌یان نوقم ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن خێزانێكی كوردی دانیشتوی خورماتوو كه‌له‌ 6 كه‌س پێكهاتبوون ویستبویان له‌ توركیاوه‌ به‌ره‌و یۆنان بڕۆن و به‌ ده‌ریای ئیجه‌دا بپه‌ڕنه‌وه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، كه‌به‌هۆی رووداوێكه‌وه‌ به‌له‌مه‌كه‌یان نوقم ده‌بێت و دایك و سێ منداڵی ده‌خنكێن و باوك و كوڕێكی ره‌زگارده‌كرێن.

كه‌سوكاری مردوه‌كان داوا له‌ حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌فاره‌تی عیراق له‌ ئه‌نقه‌ره‌ ده‌كه‌ن ته‌رمه‌كانیان بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ هه‌رێم .


PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket