riklam

دهۆك.. شۆفێران له‌به‌رگرانی رووله‌ به‌نزینخانه‌ی عیراقی ده‌كه‌ن

کوردستان 11:42 AM - 2018-08-10
.

.

به‌شێك له‌ شۆفێرانی دهۆك له‌به‌ر گرانی نرخی به‌نزین له‌به‌نزینخانه‌كانی هه‌رێم رووده‌كه‌نه‌ به‌نزینخانه‌ عیراقیه‌كان.

به‌هۆی گرانی به‌های سوته‌مه‌نی له‌به‌رنزینخانه‌كانی سه‌ربه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شۆفێرانی شاری دهۆك رووله‌ به‌نزینخانه‌كانی سه‌ربه‌ حكومه‌تی عیراق ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن نرخی به‌نزین له‌وێ هه‌رزانتره‌.

عه‌لی ساڵح شۆفێری تاكسی بۆ PUKmedia وتی: له‌به‌رگرانی سوته‌مه‌نی سه‌ردانی به‌نزینخانه‌كانی سه‌ربه‌ حكومه‌تی عیراق ده‌كه‌ین چونكه‌ نرخی به‌نزینه‌كه‌ی له‌ به‌نزینخانه‌كانی سه‌ربه‌ هه‌رێم هه‌رزانتره‌.

هاوكات بورهان ئه‌یاد شۆفێری ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی وت: هه‌رچه‌نده‌ به‌نزینخانه‌كانی سه‌ربه‌ حكومه‌تی عیراق دورن به‌ڵام به‌هۆی جیاوازیه‌كی زۆر له‌ نرخه‌كانیان هه‌ر رووده‌كه‌مه‌ ئه‌وێ.

له‌وباره‌یه‌وه‌ عه‌بدولسه‌مه‌د تێلی ئه‌ندامی لیژنه‌ی سوته‌مه‌نی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆك به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: گرانی نرخی به‌نزین له‌ به‌نزینخانه‌كانی سه‌ربه‌ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌رتی بازرگانی وه‌ستاوه‌و ئه‌و بڕه‌ به‌نزینه‌ی هه‌رێم ده‌یه‌وێت دابینی ناكه‌ن، به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ كه‌رتی بازرگانی بۆ به‌نزینخانه‌كانی عیراق كارده‌كات و رێژه‌ی ته‌واوی به‌نزینیان هه‌یه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ به‌نزینیان هه‌رزانه‌.

وتیشی: كوالێتی به‌نزینی هه‌رێم و عیراق وه‌ك یه‌كه‌ و جیاوازیان نیه‌ .

نرخی یه‌ك لیتر به‌نزینی نۆرماڵ له‌ به‌نزینخانه‌كانی هه‌رێم 750 دیناره‌ و له‌ به‌نزینخانه‌كانی عیراق 450 دیناره‌ و 300 دینار بۆ هه‌ر لیترێك جیاوازی نرخه‌كه‌یانه‌، هه‌ربه‌م هۆیه‌وه‌ شۆفێران رووله‌ به‌نزینخانه‌كانی سه‌ربه‌ حكومه‌تی عیراق ده‌كه‌ن.

PUKmedia مێهڤان مه‌جید / زاخۆ




ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket