riklam

ئێران داوای قه‌ره‌بووی جه‌نگی عێراق – ئێران ده‌كات

جیهان 11:10 AM - 2018-08-10
.

.

جێگری سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران داوا ده‌كات عێراق  قه‌ره‌بووی وڵاته‌كه‌ی بكاته‌وه‌، به‌هۆی ئه‌و زیانانه‌ی له‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌دا به‌ر وڵاته‌كه‌ی كه‌وتووه‌.

مه‌عسومه‌ ئیبتیكار ئه‌مرۆ هه‌ینی 10-8-2018 له‌ تویتێكیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی تویته‌ر ڕایگه‌یاند، كه‌ پێویسته‌ عێراق قه‌ره‌بووی ئێران بكاته‌وه‌، به‌هۆی ئه‌و زیانانه‌ی كه‌ له‌ ئه‌نجامی  جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی سه‌ده‌ی ڕابردوو به‌ر ژینگه‌ی ئێران كه‌وتووه‌.

وتیشی: ( پێویسته‌ له‌ قه‌ره‌بووی عێراق بۆ كوه‌یت، بڕگه‌ی قه‌ره‌بووی كه‌نداویش زیاد بكرێت،كه‌ زیانه‌كانی ملیاره‌ها دۆلاره‌، ئه‌م داواكاریه‌ له‌ سه‌رده‌می حكومه‌تی كابینه‌ی هه‌شته‌میشدا ( سه‌رده‌می محمد خاته‌می) ڕاده‌ستی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كراوه‌، له‌و باره‌یه‌وه‌  سكاڵا تۆمار كراوه‌.

ئه‌م داوا كاریه‌ی جێگری سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران، دوای داوایه‌كی محمد سادقی  جێگری سه‌رۆك ئه‌نجومه‌نی شورای ئێران ( په‌رله‌مان) هات، كه‌ داوای له‌ عێراق كرد بڕی 1100 ملیار دۆلار وه‌ك قه‌ره‌بووی زیانه‌كانی جه‌نگی ڕژێمی سه‌ددام حسێن بداته‌ ئێران.

ئه‌م داواكاریانه‌ دوای ئه‌وه‌ هات، كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پابه‌ند بوونی عێراقی به‌ سزا سه‌پێندراوه‌كانی سه‌ر ئێرانی ڕاگه‌یاند.


PUKmedia  گۆران قادر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket