riklam

سامسۆنگ به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌كانی ئاشكرا كرد

تەکنەلۆجیا 10:40 AM - 2018-08-10
.

.

كۆمپانیای سامسۆنگ نوێترین به‌رهه‌مه‌كانی خۆی ئاشكرا كرد كه‌ خۆی له‌ به‌رهه‌مهێنانی نوێترین مۆبایل و كاتژمێر و پێنوس و بڵندگۆ ده‌بینێته‌وه‌.

رۆژی پێنج شه‌ممه‌ كۆمپانیای سامسۆنگ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌كانی ئاشكرا كرد كه‌ گرنگترینیان مۆبایلی ( گالاكسی نۆت9)ی نوێیه‌.
گالاكسی نۆت9 پاتریه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه‌، كه‌ تواناكه‌ی ده‌گاته‌ 4 هه‌زار میللی ئه‌مپێر، به‌مه‌ش به‌هێزترین پاتریه‌كه‌، كه‌  تاكو ئێستا له‌ مۆبایله‌كانی سامسۆنگدا جێگیر كرابێت.

ئه‌م مۆبایله‌ بۆ یادگاكه‌ی دوو هه‌ڵبژارده‌ی داناوه‌، قه‌باره‌ 128 گێگابایت، یان 512 گێگابایت، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای بوونی ده‌رچه‌یmicro SD كه‌ توانای یادگه‌كه‌ی ده‌گه‌نێته‌ 1 تێرابایت.

جۆناس وونگ سه‌رۆكی به‌شی به‌ بازاڕكردنی كۆمپانیای ساسۆنگ له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا، نوێترین پێنوسی له‌ جۆری ( ئێس) نیشانی ڕۆژنامه‌ونسان دا، كه‌ له‌گه‌ڵ مۆبایلی (گالاكسی نۆت9)دایه‌، ده‌توانرێت چه‌ندین كاری پێئه‌نجام بدرێت.

پێنوسه‌كه‌ سیسته‌می ( بلوتوز)ی بۆ دانراوه‌، به‌مه‌ش ده‌توانرێت وێنه‌ و ڤیدیۆی له‌ دووره‌وه‌ پێتۆمار بكرێت، هه‌روه‌ها پله‌ی  ڤیدیۆ و به‌رنامه‌كانی پێبكرێته‌وه‌.

له‌ به‌شێكی تری كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا، كۆمپانیای سامسۆنگ نوێترین سه‌عاتی خۆی ئاشكرا كرد، كه‌ پاتریه‌كه‌ی به‌ یه‌ك جار بارگاوی كردن، به‌شی حه‌وت رۆژ ده‌كات.

ئه‌م سه‌عاته‌ سیسته‌می پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی ( سامسۆنگ بای) تێدایه‌، هه‌روه‌ها زیاتر له‌ 40 چالاكی وه‌رزشی تێدایه‌.

وه‌ك كێبڕكیه‌ك له‌گه‌ڵ بڵندگۆكانی ( مكبرا) ئه‌لیكسا و ( گۆگڵ هۆم)، سامسۆنگ بڵندگۆی ( پێكسی) به‌رهه‌مهێنا كه‌ ڤێرژنی (2.0 )كه‌ چه‌ندین چاكسازی تێدا ئه‌نجامدراوه‌، وه‌ك كێشه‌ی زمانه‌كان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی  خێرا.


PUKmedia  و/ گۆران قادر
سه‌رچاوه‌:sky NEWS

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket