riklam

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری ده‌دات

عیراق 10:38 AM - 2018-08-10
.

.

یان کوبیچ نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق، ھۆشداری دەدات لە دواخستنی پێکھێنانی کابینەی نوێی و پێکھێنانی حکومەتێکی تائیفی لە عێراق.

یان کوبیچ داوای لە سەرکردە سیاسییەکانی عێراق کرد پەلە بکەن لە قۆناغی پێکھێنانی حکوومەتێکی نیشتمانی گشتگیر و دوور تائیفی و مەزھەبی.

یان کۆبیچ لەبارەی پێشھاتەکانی دوای ھەڵبژاردنەکەی ١٢ی ئایار رایگەیاند: دەبێت سەرکردە سیاسییەکان گوێ لە خەڵک بگرن و ئەو دەرفەتە بقۆزنەوە و پەلە بکەن لە پرۆسەی پێکھێنانی حکوومەتێکی گشتگیر، لە پێناو پەلەکردن لە چاکسازی کۆمەڵایەتی، ئابووری و سیاسی.

لەبارەی خۆپیشاندانەکانی بەغدادی پایتەخت و شارەکانی باشور و ناوەراست-یش،نوێنەرەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند: خۆپیشاندانەکان بە ھۆی بێکاریی و نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بووە، بەڵام حکوومەت لە ئاستی پێویستدا نییە بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکان.

PUKmedia كوردسات نيوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket