riklam

ئەمریكا باس لە ئاساییشی ئاو بۆ كورد دەكات

کوردستان 09:33 PM - 2018-08-09
.

.

كونسڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر گرنگی به‌سامانی ئاوی هه‌رێم ده‌دات و سیمینار بۆ شاره‌زایان و جوتیاران ئه‌نجام ده‌دات.

 

له‌ كورته‌ هه‌واڵێكدا كه‌له‌ئه‌ژماری تایبه‌تی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، هاتووه‌:" ئاساییشی ئاو گرنگیه‌كی له‌ ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌یه‌، له‌به‌ر ئه‌مه‌یه‌ بانگهێشتی دكتۆر بارنی ئۆستنمان كرد سه‌ردانی عێراق بكات".

 

رونكراوه‌ته‌وه‌:" دكتۆر ئۆستن یه‌كێكه‌ له‌ باشترین ئه‌و پسپۆڕانه‌ی ئه‌مریكا كه‌ كار له‌سه‌ر پارێزگاریكردن له‌ سه‌رچاوه‌كانی ئاو ده‌كه‌ن، له‌ میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌ت، مامۆستایانی زانكۆ ، خوێندكاران، جوتیاران و ڕێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان ،باسی ئه‌و ستراتیجیه‌ سه‌ركه‌ووتووانه‌ی كرد كه‌ بۆ پارێزگاری كردن له‌ سه‌رچاوه‌كانی ئاو ده‌گیرنه‌به‌ر و به‌سوودن بۆ هه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ قه‌یرانی كه‌م ئاوی.

 

باسی ئه‌وه‌شكراوه‌:" هه‌روه‌ها باسی شێوازه‌كانی ئاودان و ته‌كنیكه‌ سه‌رده‌میه‌كانی ئاودێریكردنی كرد كه‌ له‌ ڕێگه‌یانه‌وه‌ ده‌تواندرێت پارێزگاری له‌ بڕێكی زۆر ئاو بكرێت له‌ سێكته‌ری كشتوكاڵ.

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket