riklam

بەشدارێكی هێرشكەی 11ی سێپتەمبەر ئازاد دەكرێت

05:02 PM - 2018-08-09
.

.

میدیای ئەڵمانیا ئاشكرایكرد كە یەكێكی لەوانەی بەشداری لەهێرشەكەی 11ی سێپتەمبەردا كردوە دوای تەواوبوونی حكومەكەی دوور لەچاوی كامێراكان و رای گشتی بەنهێنی ئازاد كراوە.

پێگەی ئەلكترۆنی رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی ئاشكرایكرد: مونیر موتەسەدق كە بە تۆمەتی هاوكاری ئەو شانە تیرۆرستییەی كەكارە تیرۆرستیەكەی 11ی سێپتەمبەریان ئەنجامداو لەئەڵمانیا بە 15ساڵ حوكمدرابوو دوور لەچاوی كامێراكان و رای گشتی ئەڵمانیا ئازادكراو پێشبینیش دەكرێ رەوانەی وڵاتی مەغریب بكرێتەوە.

لەوبارەیەوە رۆژنامەی بیڵد بڵاویكردەوە: مونیر موتەسەدق، بەتۆمەتی هاوكاری ئەو شانە تیرۆرستییەی كە كارە تیرۆرستییەكەی 11ی سێپتەمبەریان ئەنجامدا لەنویۆرك و واشنتۆن دوای تەواوكردنی حوكمەكەی بەشێوەیەكی نهێنی و دوور لەچاوی كامێراكان و رای گشتی ئازادكرا.

بەپشت بەستن بەیاسای ئەڵمانی ئەگەری ئەوە هەیە مونیر موتەسەدقی بەڕەگەز مەغریبی رەوانەی وڵاتەكەی بكرێتەوە.

ئەو میدیا ئەڵمانییە، ئاماژەی بەوەشداوە كە رەنگە ئەم كەیسەش ببێتە كێشەی دووەم و دوای رەوانەكردنەوەی پاسەوانەكەی بن لادن لەمانگی رابردودا قسەو باس و رەخنە گەلێكی زۆر بەدوای خۆیدا بهێنێ، چونكە سەرەڕای بڕیاری رەتكردنەوەی ناردنەوەی پاسەوانەكەی بن لادن لەلایەن دادگاوە لەبەر ئەوەی مەترسی لەسەر ژیانی دەبێ وەك دادگا بڕیاریدا لەگەڵ ئەوەشدا ئەو پاسەوانە ڕەوانەی تونس كرایەوە.

بەپشتبەستن بەزانیاریەكانی كەناڵی هەواڵی (ئێن.تی.فاو) مونیر موتەسەدق بڕیارە لە 15ی تشرینی یەكەمی داهاتودا لەفڕۆكەخانەی هامبۆرگەوە رەوانەی مەغریب بكرێتەوە.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا

سەرچاوە/ لە دۆیچە ڤیللەوە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket