riklam

لیژنە هاوبەشەكانی سلێمانی 27 شوێن دادەخەن

ئابوری 04:41 PM - 2018-08-09
.

.

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی، ئاماری مانگی حەوتی ئەمساڵ بڵاودەكاتەوە، بەپێی یاساو ریێنماییەكان هەر شوێن كارێك پابەندی مەرج و رێنماییەكان نەبووبێت، رووبەرووی سزای ماددی و یاسایی كراونەتەوە.

بەپێی ئەو ئامارەی بڵاوكراوەتەوە,و وێنەیەكی گەیشۆتە PUKmedia،  لەمانگی 7ی2018دا لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی سێ هەزارو 393 سەردانیان بۆ شوێنە گشتییەكان ئەنجامداوە، لە كۆی ئەو سەردانانەش 360 شوێن ئاگاداركراوەنەتەوە كە پابەندبن بەمەرج و رێنماییە تەندروستی و ڤێترنەرییەكانەوە.

هەروەها، 336 پسوڵەی سەرپێچی بۆ ئەوشوێنانەی كە پابەندی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن نەبوون، كراوە، و بەهۆی دووبارە سەرپێچی كردنەوەشیان 27  شوێنی كاركردن داخراون، 3 شوێنی كاریش روبەروی دادگا كراونەتەوە.

لە ئامارەكەدا هاتووە: لەمانگی پێشودا، زیاتر 71 تۆن و 873 كیلۆگرام مەوادو خۆراكی ماوەبەسەرچوو بەبڕیاری قائیمقامی سلێمانی لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لە ناوبراون و كۆی گشتی پارەی غەرامەكراویش بریتییە لە 12‌ ملیۆن و 525 هەزار دینار، بەپێی  یاسا دەخرێتەوە سەر داهاتی گشتی.

بە پێی رێنماییەكانی لیژنە هاوبەشەكان هەرشویێنێك پابەند نەبێت، سەرەتا ئاگادار دەكرێتەوە، دواتر سزای ماددی دەدرێت و لە حاڵەتی دووبارەكردنەوەی سەرپێچیەكانیشدا رووبەرووی دادگا دەكرێنەوە.

PUKmedia 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket