riklam

ئێران داوای كۆبوونەوەی ئۆپیك دەكات و تمەنیش زیاتر دادەبەزێت

ئابوری 03:23 PM - 2018-08-09
.

.

 

ئێران داوا لەڕێكخراوی ئۆپیك دەكات لەسەر هەناردەكردنی نەوت كۆبوونەوەیەك بكات و نرخی تمەنیش زیاتر دابەزیوەو لەتاران زۆربەی خاوەن كارەكانیش لەكڕین و فرۆشتندا مامەڵە بە دۆلار ناكەن.

 

بەرزبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی هەندێك لە وڵاتە عەرەبییەكانی ئەندام لە رێكخراوی ئۆپیك لە سایەی زیاتربوونی گەمارۆكانی سەر ئیران، ناڕەزایەتی وەزیری نەوتی ئێرانی لێكەوتۆتەوە. 

لەوبارەیەوە، بێژەن زەنگەنە، وەیزی نەوتی ئێران لە نامەیەكدا داوای لە رێكخراوی ئۆپیك كردووە كۆبوونەوەیەك لەم بارەیەوە ئەنجام بدات.

زەنگەنە، لە نامەكەیدا رەخنەی لە شێوازی كاری كۆمیتەی هاوبەشی چاودێری ئۆپیك گرتووە، كە كاری ئەو كۆمیتەیە چاودێریكردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتانی ئەندام و گرووپی ئەو وڵاتانەیە كە لە دەرەوەی رێكخراوەكە لەگەڵ ئۆپیك هاوكاری دەكەن. 

لە نامەكەیدا رونیشیكردۆتەوە: هەركاتێك كۆمیتەی چاودێری كارەكانی بەڕێكی ئەنجام نەدا، دەبێت لە كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی وڵاتانی ئەندام لە رێكخراوەكەدا لێكۆڵینەوەی لە بارەوە بكرێت. داواشی لە سەرۆكی رێكخراوی ئۆپیك كردووە، كە نامەكەی بخاتە بەردەم وڵاتانی ئەندام لە رێكخراوەكە.

دوای تێپەڕبوونی دوو رۆژیش بەسەر جێبەجێكردنی گەڕانەوەی سزا ئابووری و داراییەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران و پاشەكشەی ئابوری، دابەزینی بەهای تمەن بەرامبەر بەدۆلاری ئەمریكی بەردەوامە، بەجۆرێك ئەمڕۆ لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە ئێران یەك دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە ١٠ هەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەكراوە. 

بەپێی بازاڕی ئاڵوگۆڕیی دراویش، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا، ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بەرامبەر بە ١٣ هەزار و ٢٥٠ دیناری عیراقی بووە، ئەوەش كاریگەری لەسەر بازرگانانی هەرێم دروستكردووە، بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراویش لە تاران كاریگەری گەورەی لەسەر دروستبووە و زۆربەی خاوەن كارەكانیش لە كڕین و فرۆشتندا مامەڵە بە دۆلار ناكەن.

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket