riklam

نەریمان بابان گەورەترین كۆنسێرت ساز دەكات

ئەدەب وهونەر 02:57 PM - 2018-08-09
.

.

هونەرمەندی دەنگ خۆش نەریمان بابان سەرقاڵی خۆ ئامادەكردنە بۆ ئەنجامدانی كۆنسێرتێكی جەماوەری گەورە لە شاری سلێمانی.

هونەرمەند نەریمان بابان لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ PUKmedia وتی: دوای گەڕانەوەم لە دەروەی وڵات لە جەژنی رەمەزاندا كۆنسێرتێكم ئەنجامدا و لە ئێستاشا سەرقاڵی خۆ ئامادەكردنم بۆ ئەنجامدانی كۆنسێرتێكی جەماوەری گەورە تا زۆرترین كەس بتوانن تیایدا بەشداری بكەن.

وتیشی: هەوڵدەدەین كۆنسێرتەكە لە ئاستی كواڵیتی كۆنسێرتە جیهانییەكاندا بێت و لە  ماوەیەكی نزیكیشدا كاتی ئەنجامدانی كۆنسێرتەكە دیاریدەكەم و بە هەوادارەكانمی رادەگەیەنم.

نەریمان بابان یەكێكە لە هونەرمەندە بەناوبانگەكانی شاری سلێمانی و لە شاری سلێمانی لە دایك بووە، خاوەنی بەرهەمێكی زۆری هونەری تایبەت بە خۆیەتی كە زۆربەی بەرهەمەكان ئاواز و هۆنراوەی خۆیەتی، لە ساڵی 1983 تیپی مۆسیقای بابانی دامەزراندووە، بۆ ماوەی 10 ساڵ لەگەڵ تیپەكەدا بەردەوام بووە.

هونەرمەند نەریمان بابان ماوەی 22 ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیا ژیان بەسەردەبات و لە ئێستادا لە كوردستانە و بڕیارە چەند كارێكی هونەری جیاواز ئەنجامبدات،دواین كاریشی ئەلبوومێك بوو بە ناوی پەری كە لە ساڵی 2012 بڵاویكردەوەو دەنگدانەوەیەكی باشی هەبوو لە ناو هەواردارەكانیدا و ی پڕفرۆشترین بەرهەمەكانی ئەو ساڵە بوو.

نوێترین كاریشی بڵاوكردنەوەی بەرهەمی بێدنگ بە بوو كە لە ساڵی 2017 بڵاویكردەوە.

PUKmedia  تاژاو محەمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket