riklam

كۆمسیۆن ماوەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران درێژ دەكاتەوە

کوردستان 02:22 PM - 2018-08-09
.

.

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم ماوەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران درێژ دەكاتەوەو رایدەگەیەنێت، سەرجەم ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن اە تەواو بووندایە. 

سڵێمان مستەفا جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم بە PUKmedia ی رگەیاند: بڕیارە رۆژی 11-8-2018 كۆتایی بە نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران بێت، بەڵام بۆ ئەوەی دەرفەتێك بدەین بە هاونیشتمانیان بڕیارماندا وادەكەی درێژ بكەینەوە بۆ 16-8-2018 تا ئەوانەی سەردانی ناوەدنەكانیان نەكردووە سەردان بكەن یاخود لە رێگەی سەردانی پەیجی كۆمسیۆنەوە دڵنیا ببن لە ناوەكانیان.

وتیشی: سەرجەم ئامادەكارییەكانی كۆمسیۆن تەواو بووە و رێكارەكان گیراونەتە بەر و لە قۆناغی جێبەجێكردندایە، لە ئێستادا چاوەڕێی وەزارەتی ناوخۆ و دەستەی نەزاهەین ناوی كاندیدەكان بگەڕێنێتەوە، تا ناوەكانیان بڵاو بكەینەوەو دەرفەتی تانەدان بۆ لیستەكان بڕەخسێنین.

 سڵێمان مستەفا ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەش دەمێنێتەوە دەستپێكردنی پرۆسەی هەڵبژاردن و دەنگدانە.

PUKmedia  تاژاو محەمەد

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket