riklam

دهۆك.. 43 كەس خنكاون

کوردستان 01:47 PM - 2018-08-09
.

.

بەرێوەبرایەتی بەرگری شارستانی دهۆك رایدەگەیەنێت، ژمارەی ئەو كەسانەی لە ناو رووبارەكانی شاری دهۆك خنكاون بە بەراورد بە ئاماری خنكاوەكانی ساڵی رابردوو زیادیكردووە. 

 عەمید ئیبراهیم رەشید لە بەشی راگەیاندن و پەیوەندیەكانی بەرگری شارشتانی دهۆك بە PUKmedia ی راگەیاند: لە 8 مانگی رابردووی ئەمساڵدا 1157 رووداو تۆماركراوە كە بریتی بوون لە سووتان و ئاگر كەوتنەوەو خنكان، لە كۆی رووداوەكانیش بە داخەوە 20 كەس گیانیان لە دەستداوەو 86 كەسیش بریندار بوون.

وتیشی: هەر لەو ماوەیەدا 43 كەس لەناو رووبارەكانی سنوری پارێزگای دهۆك خنكاون، تیمەكانمان توانیویانە (42) كەس لە خنكان رزگاربكەن،زیانە مادییەكانی كۆی رووداوەكانیش مەزەندە دەكرێت بە 4 ملیار و 6 سەد و 54 ملیون دینار .

عەمید ئیبراهیم راشیگەیاند: رووداوەكان خنكان لە ئەمساڵدا بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پاردا روو لە زیادبوونە هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوەبۆ زیادبوونی رێژەی گەشتیار لە سنوری پارێزگای دهۆك، بۆیە داوا لە گەشتیاران دەكەین لەكاتی سەردانیكردنی شوێنە گەشتیارییەكان و رووبارەكاندا خۆیان بپارێزن و رێنمایەكانی بەرگری شارستانی جێبەجێ بكەن.

 PUKmedia  عەمار میرداڤی _ دهۆك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket