riklam

چەمچەماڵ.. 1173 رووداوی جۆراو جۆر تۆماركراون

کوردستان 01:05 PM - 2018-08-09
.

.

لە قەزای چەمچەماڵ ئاماری رووداوە جۆراو جۆرەكان لە چاو ساڵی ڕابردوودا كەمیكردووە، بە جۆرێك ئاماری رووداوە جۆراوجۆرەكان لە رێژەی 1173 وە دابەزیوە بۆ 765 رووداوی جۆراوجۆر.

ئەمڕۆ 9-8-2018 سەركەوت ئەحمەد بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماری رووداوە جۆراوجۆرەكانی قەزای چەمچەماڵی راگەیاند، بە پێی ئامارەكە لە ساڵی رابردوودا 6 حاڵەتی كوشتن و 112 روداوی تەقەكردن و 185 حاڵەتی دزیكردن تۆماركراوە.

وتیشی: هەر لە ساڵی رابردوودا 30 حاڵەتی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن و 3 حاڵەتی خۆكوشتن تۆماركراوەو 87 رووداوی شەركردنیش هەبووە، كۆی گشتی رووداوە جۆراوجۆرەكانیش لەو ساڵەدا 1173 رووداو بووە.

هەر لە كۆنگرەكەدا سەركەوت ئەحمەد راشیگەیاند: لە ماوەی 6 مانگی رابردووی ساڵی 2018 دا ئاماری رووداوەكان لە چاو ساڵی رابردوودا دابەزیوە بە جۆرێك 8 حاڵەتی كوشتن و 71 حاڵەتی شەڕكردن و 44 رووداوی تەقەكردن تۆماركراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لە ماوەی ئەو 6 مانگەدا 188 رووداوی دزیكردن 18 حاڵەتی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پیوەندیكردن تۆماركراوە، كۆی گشتی رووداوە جۆراوجۆرەكانیش 765 رووداو بووە.

لەگەڵ راگەیاندنی ئامارەكاندا سەركەوت ئەحمەد سوپاسی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد كە دوێنێ 8-8-2018 لە سەردانێكدا بە ڵێنی پشتگیری كردنی بەدەوامی پێدان و داوای ئەو ناوانەی كرد كە تاوانبارن بەڵام پۆلیس بە هۆی پاڵپشتی كردنی حزب و عەشیرەتەوە ناتوانێن لێپێچینەوەیان لەگەڵ بكات.

PUKmedia  راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket