riklam

هاوسه‌ری به‌شار ئه‌سه‌د توشی شێرپه‌نجه‌ بووه‌

جیهان 12:44 PM - 2018-08-09
.

.

ئاژانسه‌كانی سوریا بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ هاوسه‌ری سه‌رۆك  كۆماری  سوریا توشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت.

ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی سوریا (سانا) له‌ تویتێكیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئاشكرای كرد ،كه‌ ئه‌سما ئه‌سه‌د هاوسه‌ری به‌شار ئه‌سه‌د ی سه‌رۆكی سوریا توشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بووه‌،

له‌ به‌شێكی تری تویته‌كه‌یدا ئاژانسه‌كه‌ ده‌ڵێت: (له‌ دڵه‌وه‌... سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و فه‌رمانبه‌ران هیوای زوو چاك بوونه‌وه‌ بۆ خاتوو ئه‌سما ده‌خوازن).

ئاژانسی سانا وێنه‌ی خانمی یه‌كه‌می سوریای بڵاوكردۆته‌وه‌، كه‌ له‌گه‌ڵ به‌شاری هاوسه‌ری له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌ سه‌ربازییه‌كانی دیمه‌شق چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت.

وه‌ك له‌ وێنه‌كه‌دا دیاره‌ ئه‌سما ئه‌سه‌دی ته‌مه‌نی 42 ساڵ، له‌سه‌ر كورسیه‌ك دانیشتووه‌ و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت.

ئه‌سما ئه‌سه‌د خاوه‌نی سێ منداڵه‌ دوو كوڕ و كچێك، باوكی پزیشكی نه‌خۆشیه‌كانی دڵه‌ له‌ به‌ریتانیا.

پێش جه‌نگی ناوخۆیی سوریا ڕاگه‌یاندنه‌كانی ڕۆژئاوا گرنگیه‌كی زۆریان به‌ جوانی و ڕۆشنبیری و كاره‌ خێرخوازییه‌كانی  ئه‌سما ده‌دا، به‌ڵام دوای جه‌نگه‌كه‌ و به‌هۆی بێده‌نگبوونیه‌وه‌ له‌ تاوانه‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌ی، ڕاگه‌یاندنه‌كانیش پشتیان تێكرد.


PUKmedia  و/ گۆران قادر
سه‌رچاوه‌: sky NEWS

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket