riklam

زیره‌ك میره‌ په‌یكه‌ری كلتور و خۆشه‌ویستی نمایش ده‌كات

ئەدەب وهونەر 12:24 PM - 2018-08-09
.

.

زیره‌ك میره‌ په‌یكه‌رێكی نوێ به‌ ناوى كلتور و خۆشه‌ویستی نمایش ده‌كات ، ده‌یه‌وێت له‌و ڕێیه‌وه‌ په‌ره‌ به‌ كه‌لتوری خۆشه‌ویستی یدات.

له‌باره‌ی دروست كردن و نمایش كردنی په‌یكه‌ره‌كه‌وه‌ زیرك میره‌ بۆ PUKmedia وتی: په‌یكه‌ری كلتور و خۆشه‌ویستی پێك هاتووه‌ له‌ چه‌قۆیه‌كی گه‌وره‌ كه‌ 6 مه‌تره‌ و له‌سه‌ر نوكی چه‌قۆكه‌ كچ و كوڕێك كه‌ باوه‌شیان كردوه‌ به‌یه‌كدا وه‌ستاون ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه‌ بڵێین خۆشه‌ویستی ده‌توانێت زاڵ بێت به‌سه‌ر رق و كینه‌دا كه‌ چه‌قۆ نیشانه‌ی لێكترازانه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌له‌ ماده‌یه‌كی گرانبه‌ها دروست كراوه‌ و زۆربه‌ی ستیله‌ كه‌به‌رگه‌ی گه‌رما و سه‌رما ده‌گرێت و هه‌موو په‌یكه‌ره‌كه‌ش 9 مه‌تر درێژه‌ و قورساییه‌كی زۆری هه‌یه‌ و كچ و كوڕه‌كه‌ كێشیان 400 كیلۆیه‌ و له‌سه‌ر نوكى چه‌قۆكه‌ راگیراوه‌.

234.jpg

وتیشی: پرۆژه‌كه‌ ره‌نج محه‌مه‌د مه‌جید به‌گ سپۆنسه‌ری كردوه‌و هاوڕێیان نوره‌دین سه‌ید قادر و ئه‌ندازیار سه‌لام قه‌زار و چه‌ند هاوڕێیه‌كی تر له‌سه‌ره‌تای پرۆژه‌كه‌وه‌ له‌گه‌ڵم بون و هاوكاریان كردووه‌م.

سه‌عات 6ی ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌ 11-8-2018 له‌ خوار پاركی مه‌لیك مه‌حموود نزیك پردی ده‌باشان له‌ مه‌راسیمێكدا په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری كه‌لتور و خۆشه‌ویست لاده‌درێت .


PUKmedia هاژه‌ باست

3.jpg

231.jpg

5 (2).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket