riklam

راوێژكارێك: ئه‌مریكا له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی نێوان ئێران و عیراق تێبگات

عیراق 11:28 AM - 2018-08-09
.

.

راوێژكارێكی سه‌رۆك كۆمار دووپاتی ده‌كاته‌وه‌، كه‌ ئه‌مریكا ده‌بێت له‌په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئێران و عیراق تێبگات.

 

شێروان وائلی راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری عیراق رایگه‌یاندوه‌:" ئه‌مریكا ده‌بێت له‌ تایبه‌تمه‌ندی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئێران و عیراق تێبگات، جه‌وهه‌ری لێدوانه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار له‌وه‌یه‌ عیراق نایه‌وێت گه‌لی ئێران تووشی سته‌م ببێت".

 

رونیشكردوه‌ته‌وه‌:" له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌لی عیراق پێشتر به‌هۆی سزاوه‌ سته‌می زۆری كێشاوه‌، و زیانی گه‌وره‌ی پێگه‌یشتووه‌، به‌ڵام  سیستمی حكومه‌ت "به‌عس" هیچ زیانێكیان به‌رنه‌كه‌وتووه‌". 

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌:" هه‌ردوو سه‌رۆك كۆمارو سه‌رۆك وه‌زیران هه‌مان بۆچوونیان هه‌یه‌، دیاره‌ ئه‌ویش بۆ پاراستنی به‌های گه‌لی ئێران، و ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ سیاسی و جۆرایه‌تیه‌ كه‌ مێژوویه‌كه‌ له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتدا هه‌یه‌". 

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket