riklam

به‌بێ سائيرون حكومه‌ت ساڵێك به‌رده‌وام نابێت

عیراق 11:21 AM - 2018-08-09
.

.

سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌یمانی فه‌تح جه‌ختده‌كاته‌وه‌، هه‌ر حكومه‌تێك به‌بێ هاوپه‌یمانی سائيرون دروست بكرێت ناتوانێت ساڵێك به‌رده‌وام بێت.

 

فالح غه‌زعه‌لی، سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانی فه‌تح، رایگه‌یاندوه‌:" له‌ئێستادا گفتۆگۆكان بۆ پێكهێنانی كوتله‌ی گه‌وره‌ بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت  له‌نێوان لایه‌نه‌ شیعه‌كان به‌رده‌وامه‌".

 

وتیشی:"ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌و حكومه‌ته‌ به‌بێ سائروون بێت، ئه‌ویش به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتن له‌ئه‌نجامی گفتۆ گۆكان، به‌ڵام هه‌ر حكومه‌تێك به‌بێ سائيرون پێكبهێنرێت ناتوانێت ساڵێك به‌رده‌وام بێت".

 

رونیشكرده‌وه‌:" سائروون زۆرترین كورسیه‌كانی هه‌ڵبژاردنیان به‌ده‌ست هێناوه‌و خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌رین، كه‌ توڕه‌ییان له‌سه‌ر شه‌قام كاریگه‌ری گه‌وره‌ی ده‌بێت".

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌دا:" به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا گفتوگۆكان به‌رده‌وامن و هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ به‌شداری سائيرون له‌و كوتله‌ گه‌وره‌یه‌ به‌رده‌وامه‌".

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket