قوربان … دوور له سیاسه‌ت….
ی.ن.ک 10:35 AM - 2018-08-09.
من ده‌ڵێم و ئه‌و ده‌ڵێت….
من ده‌ڵێم هه‌رێمه‌كه‌م باغ و گولستانه كه‌چی..
عه‌قڵ ئه‌ڵێ.. نا.. مه‌قبه‌ره‌ی شورشی كوردانه نه‌چی..
من ده‌ڵێم.. نوخته‌یی ئه‌و ره‌وزه‌یی ئیمانه ده‌چم
ئه‌و ده‌ڵی نا.. ره‌شه، جێی ڕاوگه‌یی شه‌یتانه نه‌چی
من ده‌ڵێم مه‌سكه‌ن و ئارامگه‌یی جانانه ده‌چم
ئه‌و ده‌ڵێ سه‌ربه‌سه‌ری تێكچوه وێرانه نه‌چی
من ده‌ڵێم جێگه‌یی هه‌ر شێت و جنونانه ده‌چم
ئه‌و ده‌ڵێ نا زه‌رده‌یی په‌نجه‌ی په‌رییانه نه‌چی
من ده‌ڵێم مه‌ركه‌زی ئه‌سراری حه‌ریفانه ده‌چم
ئه‌و ده‌ڵێ جێی ته‌مه‌عی چاوی حه‌سودانه نه‌چی
من ده‌ڵێم وه‌ختی خه‌ته‌ر مه‌ئمه‌ن و قه‌ڵغانه ده‌چم
ئه‌و ده‌ڵێ كون كونه جێگه‌ی سه‌ره پێكانه نه‌چی
………………………………………
من ده‌ڵێم خه‌ونی گه‌لم دیسان به‌بادا مه‌ده‌وه
ئه‌و ده‌ڵێ كاتم نیه ئاور له‌و گه‌له ده‌مه‌وه…
من ده‌ڵێم خاكم هه‌مدیس پێشكه‌ش به دوژمن مه‌كه‌وه
ئه‌و ده‌ڵی ( پ ك ك) یه به‌زمی بۆ من ناوه‌ته‌وه
من ده‌ڵێم عه‌فرینم بۆته كوشتارگه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه
ئه‌و ده‌ڵێ من ناتوانم پشت له ئه‌ردۆغان كه‌مه‌وه
من ده‌ڵێم گه‌ردنی سه‌د گه‌نجم كرا به په‌ته‌وه
ئه‌و ده‌ڵێ ئێران ( حه‌لیفه) ناكرێ ڕه‌دی ده‌مه‌وه
من ده‌ڵێم له جه‌سته‌ی كه‌ركوك خوێن ئه‌تكێته‌وه
ئه‌و ده‌ڵێ كه‌ركوك چیه ؟ من بای حه‌سن دێنمه‌وه
من ده‌ڵێم شوكور بۆ خوا ده‌نگم بۆ كورد كۆ كرده‌وه
ئه‌و ده‌ڵێ ده‌نگی تۆ ته‌زویزه و ده‌بێ (عه‌د) كرێته‌وه
من ده‌ڵێم كاكی برا فرایا كه‌ون مافمان خورا
ئه‌و ده‌ڵێ ئاساییه..كۆیله تا مرد... بێ ماف ژیا..!!
من ده‌ڵێم ئامان، دڵمان به‌رگه‌ی ئازار ناگرێته‌وه
ئه‌و ده‌ڵێ ده‌وای ده‌ردتان لای به‌نده نادۆزرێته‌وه!
من ده‌ڵێم با ( ی ن ك ) كۆنگره‌ی خۆی بستێته‌وه
ئه‌و ده‌ڵێ تۆ ده‌ته‌وێ من له ( ی ن ك ) كه‌یته‌وه !!
من ده‌ڵێم قوربان ناكرێ پشت له جه‌ماوه‌ر كه‌ینه‌وه
ئه‌و ده‌ڵێ چی وه‌ڵامی ( تانكه‌ر)ی ئازیز ده‌مه‌وه ؟
من ده‌ڵێم كوردان وه‌رن با هه‌موو یه‌ك بگرینه‌وه
ئه‌و ده‌ڵێ به‌شی كورم پێشتر مسۆگه‌ر كه‌ره‌وه !!
من ده‌ڵێم ئامان هه‌له و با مێژو راست بكه‌ینه‌وه
ئه‌و ده‌ڵێ باكم نیه مێژوش هه‌ر خۆم ده‌ینوسمه‌وه
من ده‌ڵێم كورد بێكه‌سه و دۆستی له دنیادا نیه
ئه‌و ده‌ڵێ ( من ) بزنزم له گه‌ڵ ئه‌م و ئه‌دا هه‌یه
من ده‌ڵێم خه‌ڵكم نان و ئازادی و ئاواتی نیه
ئه‌و ده‌ڵێ قوربان ئه‌وه كێشه‌ی من و بابم نیه…….
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
تێبینی: ئه‌و دێڕانه‌ی كه نوسیومن ..هه‌ندێكیان قسه‌ی دڵ و عه‌قڵی شاعیری هه‌میشه زیندوو كامیله و هه‌ندێكی قسه‌ی عه‌قڵ و دڵی خۆمه و هه‌ندێكی قسه‌ی دل و عه‌قڵی هه‌ر هه‌موومانه.. بێ گومان من و تۆ و ئێمه و ئێوه زۆرمان له‌وه زیاتر وتووه و به‌داخه‌وه زۆر وه‌ڵامی ناخۆشتر له‌و و له‌وانه‌وه وه‌رگرتوه .. ببورن له به‌ر بێ كاتی فریا ناكه‌وم كه له‌كاتی گۆنجاو و خۆیدا قسه‌كانم بڵاو بكه‌مه‌وه.......
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26