فيستیڤاڵی فيلمه‌كانی منداڵان ده‌ستیپێكرد
جیهان 09:50 AM - 2018-08-09.
فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵانی ئێران جه‌ژن و میوانیی جوانییه‌کانی منداڵانه
مه‌نسوور جیهانی ـ یه‌کێک له کاریگه‌رییه‌کانی فێستیڤاڵی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، دابینکردنی ئه‌نگێزه‌کان بۆ سینه‌ماکارانه و یه‌کێك له ئامانجه گرینگه‌کانی ئه‌م فێستیڤاڵه، دۆزینه‌وه‌ی به‌هره‌کانی نه‌وه‌ی لاوی سینه‌ماکاره.
یه‌کێک له کاریگه‌رییه‌کانی فێستیڤاڵی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، دابینکردنی ئه‌نگێزه‌کان بۆ سینه‌ماکارانه که به پێکهاتنی به‌ستێنی پێویست بۆ دیالۆگ و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رده‌نگ و به‌ڕێوه‌به‌ران و چالاکانی راگه‌یاندن له درێژایی به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵ و هه‌نگاوه‌کانی پێویست بۆ سینه‌مای باش و گونجاو ئاماده ده‌بێت.
ئه‌م فێستیڤاڵه جه‌ژن و میوانیی جوانییه‌کانی منداڵانه و پێویسته هه‌موو ساڵێک ده‌وڵه‌مه‌ندتر له جاران و به چۆنایه‌تییه‌کی باشتر له خوله‌کانی رابردوو به‌ڕێوه‌بچێت. یه‌کێک له ئامانجه‌کانی گرینگی فێستیڤاڵ، دۆزینه‌وه‌ی به‌هره‌کانی نه‌وه‌ی لاوی سینه‌ماکاره که له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا چاوه‌ر‌ی دیارده‌کان و به‌هره‌گه‌لێکی باش بووینه و هیوا ده‌خوازین که ئه‌م به‌هرانه، به باشی به کۆمه‌ڵگای سینه‌مایی ئێران و جیهان بناسێندرێن.
دنیای منداڵان، دنیایه‌کی پڕ له راز و ره‌مزه که به وردبینییه‌کی تایبه‌ته‌وه، ده‌توانرێ له ناخ و هه‌بوونی ئه‌و تێبگه‌ین. نه‌وه‌ی سازێنه‌ری داهاتووی کۆمه‌ڵگا، منداڵان و مێرمنداڵانن و پێکهاتنی که‌سایه‌تی لاوان له گرێوی بارهێنان و ته‌ندروستی نه‌وه‌ی به‌ر له خۆیان، واته هه‌ر ئه‌م منداڵان و مێرمنداڵانه‌یه.
سینه‌مای منداڵ، یارمه‌تی ئێمه ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی که بچێنه نێو ده‌روونی بێده‌نگی ئه‌وانه‌وه و له هه‌سته‌کان، پێداویستییه‌کان و که‌موکووڕییه‌کانی ئه‌وان ئاگادار بین؛ بۆ ئه‌وه‌ی که باشتر بتوانین بۆ چاره‌سه‌ر کردنی نیازه‌کان و پێداویستییه‌کان و ده‌رکه‌وتنی دروستی هه‌سته‌کانی ئه‌وان به‌رنامه داڕێژین و له تێگه‌یشتن و هه‌ڵسه‌نگاندنی منداڵان له بابه‌ته‌کانی شوێنی ده‌ورووبه‌ر و که‌سانی ده‌ورووبه‌ریان ئاگادار بینه‌وه. به ئاگاداری و زانیاری سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی بیرکردنه‌وه‌ی منداڵان، ده‌توانین به‌ستێنێک بۆ گه‌شه‌کردن و په‌روه‌رده کردنی داهێنانه‌کانی ئه‌وان ئاماده بکه‌ین.
یه‌کێک له‌و خاڵانه‌ی که وێناکردنه‌کانی ئێمه له مه‌به‌ست و ناوه‌رۆکی منداڵی پێک دێنێت، فیلم گه‌لی سینه‌ماییه. ئه‌م فیلمانه، تێئۆری گه‌لێکی ئینتزاعی سه‌باره‌ت به گه‌شه‌ی جه‌سته‌یی و ناسیاوێتی له‌مه‌ڕ ئه‌وه‌ی که منداڵان ده‌بێ چڵۆن بن، ئاراسته ده‌کات و له‌م روانگه‌یه‌وه، بۆچوونه‌کان و چه‌ند جیهان بینییه‌ک له خۆ ده‌گرن له هه‌رگیز به رێکه‌وت نه‌بوونه و به دڵنیاییه‌وه هه‌ر بۆ خۆیان له خۆیانه‌وه به‌دی نه‌هاتوون. فیلم گه‌لی سینه‌مایی وه‌کوو ژانرێک له به‌رهه‌مه‌کانی راگه‌یاندن، به چه‌شنێک پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی دێنه ئه‌ژماردن که ده‌ورێکی گرینگ و به‌رچاوی له چۆنییه‌تی وه‌رگرتنی کۆمه‌ڵگا و خولقاندنی بابه‌ته جۆراوجۆره‌کان له بیر و زه‌ینه‌کاندا هه‌یه. سینه‌ماکاری سینه‌مای منداڵ ده‌توانێت چه‌ند ساتێک بخولقێنێت که کاریگه‌رییه‌کی به‌رده‌وام له بینین، رۆحیه‌ت، بایخه‌کان و که‌سایه‌تی منداڵدا هه‌بێت. ده‌وری سینه‌مای منداڵ له کاریگه‌ریی عه‌قلانییه‌تی منداڵان و ته‌ندروست کردنی هه‌ست و سۆزی ئه‌وان زۆر به‌ربڵاوه و ده‌بێ به باشی سه‌رنجی پێ بدرێت.
سی و یه‌که‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ICFF به ده‌بیری و به‌رپرسایه‌تی "عه‌لیڕه‌زا ره‌زاداد" له رۆژانی 8 تا 14ی مانگی خه‌رمانانی 1397ی هه‌تاوی رێکه‌وتی 30ی ئۆگۆست تا 5ی سێپته‌مبری 2018ی زایینی له دوو به‌شی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا له شاری مێژوویی ئیسفه‌هان له وڵاتی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
PUKmedia مه‌نسوڕ جه‌هانی
هەواڵی زیاتر
-
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
10:28 PM - 2024-04-22
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22 -
دارا خەیلانی: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا
کوردستان 08:40 PM - 2024-04-22 -
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
کوردستان 05:20 PM - 2024-04-22 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچیدوایی عەلی شامار پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین
ی ن ک 05:15 PM - 2024-04-22 -
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
عیراق 03:19 PM - 2024-04-22