توێكڵی مۆز چیتر بۆ فڕێدان نییه
هەمەرەنگ 10:13 PM - 2018-08-08.
كه‌من ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌كارهێنانه جیاوازه‌كانی توێكڵی مۆز ده‌زانن، توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی ئه‌ڵمانی جه‌خت له سووده‌كانی توێكڵی مۆز ده‌كاته‌وه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه، به چه‌ندین ماده‌ی كانزایی ده‌وڵه‌مه‌نده، وه‌ك پۆتاسیۆم و مه‌گناسیۆم و نایترۆجین و كبریت، ئه‌م مادانه وایان لێكردووه ببێته ماده‌یه‌كی به‌سود و وه‌ك كیمیایی ( سماد)ی ڕووه‌كی به‌كاربهێنرێت، بۆیه ده‌توانرێت پارچه‌یه‌كی بچووك له توێكڵی مۆز بكرێته ژێر ڕووه‌كه‌كان، یان له‌گه‌ڵ نه‌ماو ڕووه‌كدا بخرێته ژێر گڵ، چونكه توێكڵی مۆز مێرووه زیان به‌خشه‌كان له‌ناو ده‌بات و مێرووه سود به‌خشه‌كان ڕاده‌كێشێت.
به‌كارهێنانێكی تری توێكڵی مۆز ، ئه‌وه‌یه كه ده‌توانرێت بۆ ڕه‌ونه‌قكردنی كه‌لوپه‌لی ماڵه‌وه به‌كاربهێنرێت، به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی ماده‌ی زیویان تێدایه، هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕی ( ویب) ی ئه‌ڵمانی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه، ده‌توانرێت چه‌قۆ و ئه‌و مادانه‌ی زیویان تێدایه له به‌شی ناوه‌وه‌ی توێكڵی مۆز بخشێنرێت و دواتر بشۆردرێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دووباره ڕه‌ونه‌قیان بۆ بگه‌ڕێته‌وه.
توێكڵی مۆز ماده‌ی تربتۆفانی تێدایه، كه به‌رپرسه له ده‌ركردنی هۆرمۆناتی خۆشبه‌ختی (سیرتۆنینی)له ده‌ماغدا، ئه‌م ماده‌یه ده‌بێته هۆی باش بوونی میزاج و چاره‌سه‌ركردنی خه‌م و په‌ژاره.
سودێكی تری توێكڵی مۆز ئه‌وه‌یه، كه ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆلیسترۆڵی زیان به‌خش له خوێندا، كه ئه‌مه‌ش مه‌ترسیه‌كانی توش بوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ كه‌م ده‌كاته‌وه، بۆیه ده‌توانرێت به توێكڵی مۆز چا ئاماده بكرێت و دواتر بخورێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئارامی بۆ مێشك بگێڕێته‌وه، بۆ ئاماده‌كردنی چایه‌كه، پێویسته توێكڵی مۆزه‌كه بۆ ماوه‌ی سێ خوله‌ك له‌گه‌ڵ ئاودا بكوڵێنرێت، پاشان بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك به‌جێبهێڵدرێت و دواتر بخورێته‌وه.
توێكڵی مۆز بۆ پێست به سووده، به‌رگی پێشه‌وه‌ی نه‌رمی و شێداری به پێست ده‌به‌خشێت و وشك هه‌ڵاتن كه‌م ده‌كاته‌وه و نیشانه‌كانی پیری دوور ده‌خاته‌وه، هه‌روه‌ها گه‌ر توێكڵی مۆز بخرێته سه‌ر ڕوخسار ئه‌وه ڕه‌ونه‌قداری ده‌كات.
له كۆتایدا هه‌موومان ئه‌وه ده‌زانین كه توێكڵی مۆز بۆ سپی كردنه‌وه‌ی ددان و پاراستنی چاوه‌كان به‌كارده‌هێنرێت.
PUKmedia و/ گۆران قادر
سه‌رچاوه/ الامارات الیوم
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19