riklam

رۆژنامه‌نووسانی بادینان: پێشێلكاریمان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت

ریپۆرتاژ‌ 08:45 PM - 2018-08-08
.

.

رۆژنامه‌نووسانی بادینان نیگه‌رانن له‌وه‌ی ناتوانن ئازادانه‌ ڕای خۆیان ده‌رببڕن و ده‌ڵێن، به‌هۆی جیاوازی ده‌زگاكانمانه‌وه‌ ڕێگری له‌ به‌ده‌ستهێنانی زانیاریه‌كانمان ده‌كه‌ن.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئه‌كره‌م گوللی ڕۆژنامه‌نووس تایبه‌ت به‌ PUKmedia ڕایده‌گه‌یه‌نێت: به‌ بۆچوونی من له‌ ھه‌رێمی كوردستان و ده‌ڤه‌ری بادینان به‌گشتی ئازادی ڕاده‌ربرینی ڕۆژنامه‌نووسان جیاوازی ده‌ڤه‌ری ھه‌یه‌ ،به‌و مانایه‌ نا كه‌ به‌ته‌واوی ئازادی نییه‌، هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ ئاستی پێویستدا نییه‌ و تاڕاده‌یه‌ك ئازادی ڕاده‌ربڕین ته‌سك كراوه‌ته‌وه‌، به‌ جۆرێك هه‌ر تاكێك به‌ ئازادانه‌ ڕای خۆی ده‌رببڕێت تووشی هه‌ڕه‌شه‌ ده‌بێت و ئه‌گه‌ر كارمه‌ندی حكومه‌ت بێت ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ ده‌ڤه‌رێكی تر و له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی لێپیچینه‌وه‌ ده‌بێت.


ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه‌ وتیشی: هه‌ندێك جار له‌به‌ر بوونی فشار له‌سه‌ریان ڕۆژنامه‌نووسان ناچار ده‌بن ڕای خۆیان بگۆڕن، تا تووشی ئاسته‌نگ نه‌بن و بۆ ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه‌ له‌ ده‌ڤه‌ر بادینان به‌شێك له‌ نووسه‌ر و وتارخوێن و مامۆستاكان ناتوانن به‌ ئازادانه‌ ڕای خۆیان ده‌رببڕن، لێره‌ ئازادای بۆ ئه‌و كه‌سه‌ هه‌یه‌ باسی ده‌سه‌ڵات و ئێش و ئازاره‌كانی خه‌ڵك نه‌كات.


 ئه‌كره‌م وتیشی: جیاوازییه‌كی گه‌وره‌ له‌ نێوان ڕۆژنامه‌نووساندا ده‌كرێت به‌ تایبه‌تی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ی سه‌ر به‌ پارتی ده‌سه‌ڵات نین، له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ی سه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵاتن.

هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د زاخۆیی كه‌ ڕۆژنامه‌نووسێكی تره‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئازادی ڕاده‌ربڕین له‌ شوێنێك بو شوێنێكی تر جیاوازه‌ و له‌ پارێزگای دھوك و قه‌زای زاخۆ به‌تایبه‌تی ده‌توانم بڵێم ئازادی ڕاده‌ربرین ته‌نیا ناوه‌ ،  ده‌سته‌ڵاتی دھۆك و به‌تایبه‌تی زاخۆ ئازادی ڕاده‌ربرین ته‌نیا وه‌ك ده‌سته‌واژه‌یه‌ك ناو خه‌ڵك بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.

 وتیشی: ئازادی ڕاده‌ربڕین دیسان له‌ كه‌نالێك بوو كه‌نالێكی تر جیاوازه‌ ، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر كه‌ناڵه‌كه‌ سێبه‌ری حزبی ده‌سه‌ڵات بێت زیاتر رێگه‌ی بۆ خۆش ده‌كرێت و زانیاری زیاتری پێ ده‌درێت.

به‌ پێی وته‌ی به‌شێكی ڕۆژنامه‌وانانی بادینان، ئازادی ڕاده‌ربڕین هه‌یه‌ به‌ڵام له‌ ئاستی پێویستدا نییه‌.

PUKmedia  مێھڤان مه‌جید/ زاخۆ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket