riklam

دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی: بەزمانی گوڵ بانگەشە دەكەین

ی.ن.ک‌‌ 08:11 PM - 2018-08-08
.

.

دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی رایدەگەیەنێت:لیستی ١٠٥ی یەكێتی چۆن متمانەی ئۆرگانەكان و كادرانی مسۆگەر كرد بەهەمان شێوە دەنگی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بەدەست دەهێنێت و  بەزمانی گوڵیش بانگەشە دەكەن.

ئەمڕۆ 8ی8ی 2018 لەشاری سلێمانی بەئامادەبوونی شۆڕش ئیسماعیل لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردن و ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و مستەفا چاوڕەش  ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی پێشمەرگەی (ی.ن.ك)، مەراسیمی یەكتر ناسینی پاڵێوراوەكانی لیستی ١٠٥ بەڕێوە چوو.

لەمەراسیمەكەدا شۆڕش ئیسماعیل  لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردن و ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبایی كرد لە قوباد تاڵەبانی وەك سەرۆكی لیستی ١٠٥ی یەكێتی و كاندیدەكانی ی.ن.ك بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

شۆڕش ئیسماعیل رایگەیاند: لیستی ١٠٥ی یەكێتی چۆن متمانەی ئۆرگانەكان و كادرانی مسۆگەر كرد بەهەمان شێوە دەنگی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بەدەست دەهێنێت و لە ئاست ئەو لێپرسراویەتیەش دەبن كە خراوەتە ئەستۆیان، هەمووشمان بە یەك تیم كار دەكەین بۆ سەرخستنی لیستی ١٠٥.

لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لیستی ١٠٥ نوێنەرایەتی حزبی شەهیدان و حزبی سەرۆك مام جەلال و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانە.

وتیشی: مام وتەنی بەزمانی گوڵ بانگەشەش دەكەین و تەنها یەك ئامانجیشمان هەیە ئەویش سەرخستنی لیستی ١٠٥ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە. 

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket