riklam

واشنتۆن باجی زیاتر ده‌خاته‌ سه‌ر كاڵا چینییه‌كان

ئابوری 05:30 PM - 2018-08-08
.

.

نوێنه‌ری بازرگانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ رێكه‌وتی 23 ی ئابه‌وه‌ به‌ رێژه‌ی له‌ 25% ی باجی زیاتر ده‌خاته‌ سه‌ر كاڵا چینیه‌كان، به‌مه‌ش به‌ھای سه‌رجه‌م باجه‌كان ده‌گاته‌ 50 ملیار دۆلار.

رۆبێرت لایتھایزه‌ر، نوێنه‌ری بازرگانیی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌: ئه‌م ھه‌نگاوه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و مامه‌ڵه‌ نادادپه‌روه‌رانه‌ی چینه‌ له‌ بواری بازرگانیدا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، باجه‌كان به‌سه‌ر 279 كۆمپانیای چینیدا ده‌سه‌پێندرێت، ئه‌مه‌ش به‌ھۆی مامه‌ڵه‌ی نادادپه‌روه‌رانه‌ی بازرگانی و دزینی ته‌كنه‌لۆجیا و بیرۆكه‌ی داھێنراو له‌لایه‌ن چینه‌وه‌.

پێشتریش وه‌زاره‌تی بازرگانیی چین رایگه‌یاندبوو: په‌كین ئاماده‌یه‌ به‌ ھه‌مان شێوه‌ وه‌ڵامی رێوشوێنه‌كانی واشنتۆن بداته‌وه‌.

له‌ 6 ی ته‌موزیشدا واشنتۆن به‌ به‌ھای 34 ملیار دۆلار باجی خسته‌ سه‌ر كاڵا چینیه‌كان، بڕیاره‌ له‌ رێكه‌وتی 23 ی ئابیشدا باجی زیاتر به‌ به‌ھای 16 ملیار دۆلار به‌سه‌ر كاڵا چینیه‌كاندا بسه‌پێندرێت.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket