مه‌لا به‌ختیار: یه‌كێتییه‌كان هیچ كاتێك ده‌ستبه‌رداری بیروباوه‌ڕیان نابن
ی.ن.ک 05:20 PM - 2018-08-08.
مه‌لا به‌ختیار: به‌چاسه‌ركردنی كێشه‌كانی خه‌ڵك بێ جیاوازی، ده‌توانی گره‌وی سه‌ركه‌وتنو ئایینده ببه‌یته‌وه!
عه‌شیره‌تی خه‌یلانی له‌سلێمانی و له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی، سه‌ردانی مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی ده‌كه‌ن.
له‌دیدارێكیشدا، كه ئه‌مڕۆ 8-8-2018، به‌ڕێوه‌چوو تیایدا ژماره‌یه‌ك له‌ریش سپی و كه‌سایه‌تی و گه‌نجانی عه‌شیره‌تی خه‌یلانی ئاماده‌یبوون، گفتوگۆ و ته‌ئكید له هه‌ڵوێست و په‌رۆشی عه‌شیره‌ته‌كه بۆ به‌رده‌وامی خه‌بات و تێكۆشانیان له‌ریزه‌كانی یه‌كێتی كرایه‌وه.
له‌وته‌یه‌كیشیدا، مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، به‌ناوی مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه به‌خێریهێنان و سوپاسی خۆڕاگریی و به‌رده‌وامیكردن له‌تێكۆشان له‌پێناو یه‌كێتیی نیشتمانیی و پشتیوانی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ ته‌ئكیدكردنه‌وه‌و وتی: سه‌ره‌ڕای هه‌ر كۆسپ و ته‌نگانه‌یه‌ك كه رووبه‌ڕوتان بوبێته‌وه له‌كۆڕی خه‌باتتاندا، به‌ڵان عه‌شیره‌تی خه‌یلانی، هه‌میشه عه‌شیره‌تێكی خۆڕاگر و سه‌ربه‌رز بوون، هه‌روه‌ك ماندبوونتان له‌پێناو سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتیی له‌هه‌ڵبژاردنی رابردوودا، یه‌كێتیتان زیاتر قه‌رزار باركرده‌وه‌و دیاره وه‌فاداری یه‌كێتی به‌رامبه‌ر عه‌شیره‌تی خه‌یلانی و خه‌یلانییه‌كان، زیاتر ده‌كات.
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، راشیگه‌یاند: هه‌ر حزبێكی سیاسی باوه‌ڕی به‌دیموكراسی بێت، خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی كردبێت، به‌چاوسوركردنه‌وه له‌خه‌ڵك، ناتوانێ حوكمڕانی بكات، به‌ڵكو به‌ڕێزگرتن له‌ئازادییه‌كان، به ئازادیی بیروباوڕیشه‌وه، به‌چاسه‌ركردنی كێشه‌كانی خه‌ڵك بێ جیاوازی، ده‌توانێ گره‌وی سه‌ركه‌وتنو ئایینده بباته‌وه! وتیشی: یه‌كێتیی و یه‌كێتییه‌كان، هیچ كاتێك له‌ژێر هیچ فشارێكدا ده‌ستبه‌رداری بیروباوه‌ڕه‌كانیان نابن..هه‌روه‌ك چۆن یه‌كێتیی وه‌ڵامی تۆڵه‌ی بۆ هه‌ر فشارێك، به‌دیموكراسی و فراوانكردنی پانتایی ئازادییه‌كان ده‌داته‌وه، نه‌ك به‌ڕێگه‌ی نه‌خوازراو و هه‌ڵه‌ش به‌هه‌ڵه چاره‌سه‌ر ناكات! چونكه یه‌كێتیی، قوتابخانه‌كه‌ی جه‌نابی مام جه‌لاله‌و هه‌میشه له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕ و سیاسه‌تی ره‌سمكراوی خۆی درێژه به‌خه‌بات ده‌دات.
بۆ عه‌شیره‌تی خه‌یلانیو خه‌یلانییه‌كانیش، مه‌لا به‌ختیار، جه‌ختیكرده‌وه، كه: یه‌كێتیی، دڵسۆزیی و ماندبوونه‌كانتان له‌به‌رچاو ده‌گرێت و هه‌رچییه‌كیشمان پێبكرێت، له‌به‌رامبه‌ر دڵسۆزیتان كه‌مته‌رخه‌می نانوێنین. نه‌ك هه‌ر به‌رامبه‌ر ئێوه، به‌ڵكو به‌رامبه‌ر ته‌واوی جه‌ماوه‌ره‌كه‌مان، له‌هه‌ر كوێیه‌ك له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بێت. بۆیه پشووی سیاسیتان درێژ بكه‌ن، كۆڵنه‌دانتان با به‌رده‌وام بێ، چونكه رۆژگارێكی زۆری سه‌ختتان به‌ڕێكردووه‌و زۆری رۆشتووه‌و كه‌می ماوه.
مه‌لا به‌ختیار، وتیشی: بیرتانه له‌پێش هه‌ڵبژاردن هه‌رچی هه‌ڵده‌ستا و ده‌هاته به‌رده‌م كامێرا، به‌شێوه‌یه‌ك قسه‌یان ده‌كرد، كه له‌سه‌ر شانۆی سیاسه‌ت په‌رده‌كه‌مان لێ داده‌ده‌نه‌وه! به‌ڵام یه‌كێتیی به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو قۆناغه‌كانی مێژوومان، كه قه‌رزمان به‌سه‌ر هیچ لایه‌كدا نه‌هێشتووه، به‌پشوویه‌كی یه‌كێتیانه‌ی زۆره‌وه، به‌شداری هه‌ڵبژاردنمان كرد‌و سه‌ره‌نجامیش، كۆی پڕوپاگه‌نده‌و فشاره‌كانمان هه‌ڵمژییو له‌ئه‌نجامیشدا ده‌ركه‌وت یه‌كێتیی هه‌ر یه‌كێتییه‌و لایه‌نه‌كانی تریش، هه‌ر خۆیانن. هه‌روه‌ك چۆن هه‌موو راستییه‌كان له‌سه‌ره‌نجامدا ده‌ركه‌وت كه یه‌كێتیی هه‌ر یه‌كێتییه‌و له‌به‌رامبه‌ر فشار و پڕوپاگه‌نده‌ی ناڕاستی هیچ لایه‌كدا، پرۆسه‌ی دیموكراسی و پره‌نسیپی خۆی بۆ فراوانكردنی ئازادییه‌كان و دیموكراسی تێكنادات.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
01:12 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ محەمەد عەزیز رەسوڵ
پرسەنامە 09:16 PM - 2024-04-23 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23